250 هەزار كەس لە ئەنبار بە دەستی داعشەوە ماون

:: PM:06:48:23/07/2017 ‌

ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار رای دەگەیەنێت كە تا ئێستە 250 هەزار هاووڵاتیی عێراقی لە ناوچەكانی رۆژئاوای عێراق لەژێر دەستی داعش ماونەتەوە و ئەوان بەتەواوەتی گەمارۆ دراون.

فەرحان محەمەد دلێمی لەو بارەوە ئەمرشۆ یەكشەم رای گەیاند كە زیاتر لە 250 هەزار هاووڵاتی لە شارۆكەكانی راوە و قائیم و عنە لە رۆژئاوای ئەنبار تا ئێستە لەلایەن داعشەوە دەست بەسەرن و ئەوان وەك قەلغانی مرۆیی بەكار دەهێندرێن و داعش رێگەیان پێ نادات خۆیان بگەیننە ناوچە ئازادكراوەكانی ئەو پارێزگایە.

زیاتر گوتی، بەشێك لە خێزانە هەڵاتووەكانی دەستی داعش رێگەی سەختیان گرتووەتە بەر بۆ هەڵاتن، بەوڵام بەشی زۆری دانیشتوانی ئەو شوێنانە هەر لەوێ ماونەتەوە و چاوەڕوانی ئازادكردنەوەیان دەكەن كە زۆر دواكەوتووە و داعش ئەوانی بۆ بەكارهێنانیان وەك قەلغانی مرۆیی لەكاتی هەر هێرشێك بۆ ئازادكردنەوەیان دەست بەسەر كردووە.

رێكخراوی داعش لە حەزەیرانی 2014 دەستی بە هێرشەكانی كرد لە عێراق و توانی چەند ناوچەیەكی فرەوان داگیر بكات، دواتر توانی شاری رەمادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار داگیر بكات، بەڵام ئەو شارە و زۆرینەی ناوچەكانی ئەنبار لەلایەن سوپای عێراق و هۆزە سوننەكانەوە ئازاد كرایەوە و ئێستەش تەنیا شارۆكەكانی قائیم و عانە و راوە بە دەستی داعشەوە ماون.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل