سواربوونی پایسكیل ئەو سوودانەی هەیە

:: PM:07:51:23/07/2017 ‌

توێژینەوەیەكی ئەڵمانی دەری دەخات كە ئەنجامدانی رێكی وەرزشی جەستەیی وەك سواربوونی پایسل، تەنیا لە لاوازی هۆش و خەڵەفان و پیری ناتپارێزێت، بەڵكو خانەكانی دەمار لە لەناوچوون دەپارێزێت. 

بە پێی توێژینەوەیەكی زانكۆی گۆتە لە فرانكفۆرت لە ئەڵمانیا كە ئەنجامەكەی ئەمڕۆ یەكشەم لە بڵاوكراوەی " Translational Psychiatry"ی زانستی بڵاو كراوەتەوە، بۆ زانینی كاریگەری ئەرێنی چالاكی جەستەیی لەسەر مێشك، ئەوان مێشكی 60 كەسیان لە نێوان 65 بۆ 85 ساڵ خستە ناو تاقیكردنەوە.

توێژەران توانای جوڵەكردن و تەندروستی دڵ و توانای هۆشیاری بەشدارانیان هەڵسەنگاند و تیشكی لە رینەوەی موگناتیسیان بەكار هێنا بۆ پێوانی قەبارەی مێشك، ئەوەش دوای ئەوەی بەشداران ماوەی 30 خولەك پایسكلسواریان كرد بۆ ماوەی سێجار لە هەفتەیەكدا و بۆ ماوەی 12 هەفتە. 

دوای كۆتاهاتنی پڕۆگرامەكە توێژەرانی مێشكی بەشدارانیان پشكنی بۆ زانینی كاریگەری ئەرێنی ئەو وەرزشە لەسەریان و بۆیان دەركەوت كە ئەنجامدانی وەرزشی جەستەیی ئاسایی تەنیا توانای دڵی ئەوانی بەهێز نەكردووە، بەڵكو كاری كردووەتە سەر مێشكیان و توانای هۆشیاری و قەبارەی مێشكی ئەوانی زیاد كردووە، هەروەها بۆیان دەركەوت كە ئەو وەرزشانە لەدەستدانی دەمارە خانەكانیان لە مێشك كەم كردووەتەوە كە حاڵەتێكە و سەرەتایەكە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی خەڵەفان یان ئەلزەهایمەر.

بۆیە رێكخراوی تەندروستی جیهانی رێنوێنی منداڵ و گەنجان دەكات بۆ وەرزشكردن بۆ ماوەی سعاتێك لە ماویە رۆژێكدا و تەرخانكردنی بەشی زۆری چالاكی جەستەییان بۆ ئەو یارییانەی كە لە هەوای دەرەوە ئەنجام دەدرێت، كە یارمەتی گەشەی ئێسقان و ماسولكە و جومگە و دڵ و سییەكان دەدەن و كێشی لەش لە سنووری ئاسایی دێڵنەوە. 

سەرچاوە: مەعلوومە
 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل