كارگێڕی خۆراك و دەرمانی ئەمەریكا جۆرە قاوەیەكی لە بازاڕەكان كشاندەوە كە لە زۆرێك لە دووكان و مۆڵەكاندا خرابووە روو و هەمان پێكهاتە و كاریگەری ڤیاگرا، واتە دەرمانی چالاككاری توانای سێكسی، تیادابوو.
بە پێی ئەو كارگێڕییە ئەو جۆرە قاوە كە بە"قاوەی ڤیاگرا" دەناسرێت، خواستێكی زۆری لەسەر بووە، بەڵام كڕیارانی دوو جۆر بوون، یەكەمیان بە پێكهاتەكەیان زانیوە و بۆ چارەسەركردنی لاوازی و كێشەكانی توانای سێكس بەكاریان هێناوە، دووەمیان بەو كاریگەریەیان نەزانیوە.
كارگێڕی خۆراك و دەرمانی ئەمەریكا كە دامەزراوەیەك رێگە بەو دەرمان و مادە خۆراكییانە دەدات كە لە بازاڕەكانی ئەمەریكادا مامەڵەیان پێوە دەكرێت، رای گەیاند كە ئەو جۆرە قاوە مادەی كیمیایی "رانەگەندراوی" تیادایە كە رەنگە كێشە بۆ تەندروستی مرۆڤ دروست بكات.
زیاتر گوتی، ئەو جۆرە دەرمانانە زیاتر لە پێكهاتەی دەرمانی تایبەت بە چارەسەری نەخۆشانی شەكرە و بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن و نەخۆشییەكان دڵدا هەن، ئاماژەی كرد كە جێگەی خۆشحاڵییە كە لە 2014ەوە تا 2016 ئەو جۆرە قاوە نەبووەتە هۆی دروستبوونی هیچ جۆرە نەخۆشییەك لە ئەمەریكا.
شایەنی باسە ئەو كارگێڕییە لەكاتێكی پێشتر لە ماوەی ئەمساڵ خواردنەوەیەكی تری لە بازاڕەكان كێشایەوە كە هەمان كاریگەری ورووژاندنی سێكسی هەبووە.