هونه‌رمه‌ندی لاو "شاباز زه‌مانی" له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، به تووندی وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌سه‌ر ناشیرینی ڕووخساری هاوسه‌ره‌كه‌ی قسه‌یان كردبوو، ده‌داته‌وه و له پۆستێكدا به‌شێوه‌ی په‌یام بۆیانی ناردووه.
هونه‌رمه‌ندی قۆز و لاو " شاباز زه‌مانی" له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خانمێك به ناوی "دڵنیا" كرد، به‌و هاوسه‌رگیرییه دڵی زۆر خۆش بوو، به‌ڵام له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی له واڵی تایبه‌تی خۆی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه وه له‌لای هه‌واداره كچه‌كانی به‌تایبه‌ت، به‌وه‌ی ڕووخساری هاوسه‌ره‌كه‌ی جوان نییه و شیاوی ئه‌و نییه، هه‌وادارانی به‌جوانتریین هونه‌رمه‌ندی كوڕ وه‌سفیان كردووه و بۆیان نووسیووه"نه‌ده‌بوو په‌له بكه‌ی".
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی ڕۆژی هاوسه‌رگیری هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرن و ده‌ڵێن هاوسه‌ره‌كه‌ت ناشرینه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زه‌مانی هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت، جوانی مرۆڤ له ڕه‌وشتیدایه نه‌وه‌ك له ڕوخسارێكی پڕ ته‌جمیل، من شازاده‌كه‌ی خۆم خۆشده‌وێ و لای من جوانترینه.
هونه‌رمه‌ند شاباز زه‌مانی له‌دایكبووی ساڵی ١٩٩٠ ی شاری سلێمانییه و خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رییه، هه‌وادارانی سه‌رسامی جوانییه‌كه‌یه‌ن و به جوانترین و قۆزتریین هونه‌رمه‌ند ناوی ده‌به‌ن.