گۆرانیبێژی ناسراوی كورد "دڵنیا ڕه‌زازی" كچی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره "ناسڕی ڕه‌زازی"، وێنه‌یه‌كی كۆنی خێزانه‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرامدا بڵاو كرده‌وه و بووه جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی.
دڵنیا ڕه‌زازی، به بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپی "دووری تۆ" كه بۆ مه‌رگی "مه‌رزیه فه‌ریقی"ی خانمه هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی بڵاو كرده‌وه، ده‌ستی به كاری هونه‌ری كرد، پاشان ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاو كرده‌وه، هه‌روه‌ها له ساڵی 2016دا ڤیدیۆ كلیپێكی به ناوی "له‌و ڕۆژه‌ی" بڵاو كرده‌وه.
دڵنیا ڕه‌زازی كچی گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ندانی ناسراوی كوردستان "ناسر ڕه‌زازی و مه‌رزییه فه‌ریقی"ین، هه‌ر له دوای له‌ده‌ستدانی دایكییه‌وه ماوه ماوه وێنه‌ی خۆی و دایكی یان خێزانه‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه یان دایكی به‌ته‌نیا له پێگه فه‌رمییه‌كه‌ی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه سه‌رجه‌م وێنه‌كان نه‌بینراون و بۆیه‌كه‌م جار بڵاوی ده‌كاته‌وه.
ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه ئه‌م جاره بڵاوی كردووه‌ته‌وه وێنه‌یه‌كی نه‌بینراوی خێزانه‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ دوو براكه‌یدا.
دڵنیا ڕه‌زازی كچه گه‌وره هونه‌رمه‌ندان"ناسڕ ڕه‌زازی و مه‌رزییه فه‌ریقییه" به بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپی "دووری تۆ" كه بۆ مه‌رگی "مه‌رزیه فه‌ریقی"ی دایكی خانمه هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی بڵاوی كرده‌وه، ناوبانگی له‌ناوه‌ندی هونه‌ری بڵاو بووه‌وه، دواتر ده‌ستی به كاری هونه‌ری كرد، پاشانیش ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاو كرده‌وه، هه‌روه‌ها له ساڵی 2016 دا ڤیدیۆ كلیپێكی به ناوی "له‌و ڕۆژه‌ی" بڵاو كرده‌وه.