به‌هۆی دروستبوونی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش و له‌ده‌ستدانی ئه‌میره‌كه‌یان له ئه‌فغانستان كه له لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا له كرده‌یه‌كی سه‌ربازیدا كوژرا، چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ماوه‌یه‌ك بوو كار و چالاكییه‌كانیان وه‌ستاندبوو، به‌ڵام ئێسته ده‌ستیان به رفاندنی خه‌ڵكی ئاسایی كردووه.
جارێكی تر دوای دانانه‌وه‌ی كوڕی ئوسامه بن لادن به ئه‌میری ئه‌و ڕێكخراوه، چالاكییه تیرۆرستییه‌كانیان ده‌ست پێ كرده‌وه و وه‌ك یه‌كه‌م وه‌شان دژی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان، ٧٠ هاووڵاتییان له ویلایه‌تی قه‌نده‌هار له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ڕفاند.
جه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدوره‌زاق به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی قه‌نده‌هار ڕای گه‌یاندووه كه كرده‌ی ڕفاندنه‌كه له ناوچه‌ی شه‌هولی كۆت ڕووی داوه، به پێی هه‌واڵه‌كه‌ی پێگه‌ی "
ئه‌نادۆڵۆ" ئه‌و چه‌كدارانه حه‌وت له ڕفێنراوه‌كانیان كوشتووه و تا ئێسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان زانیاری له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ی تردا نییه.
چه‌كدارانی تاڵیبان ئه‌و هاووڵاتییانه‌یان به‌هۆی پشتیوانیكردنیان له هێزه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان ڕفاندووه و لیژنه‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤیش له ئه‌فغانستان به توندی سه‌ركۆنه‌ی ڕفاندنی ٧٠ هاووڵاتییه‌كه‌ی له قه‌نده‌هار كرد.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بزووتنه‌وه‌یه‌كی تیرۆرستییه له سه‌ره‌تای ساڵی 2002 وه له ئه‌فغانستان بۆ دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته دامه‌زرا، دواتر جیهادیان ڕاگه‌یاند دژی هێزی ناتۆ كه له‌و وڵاته بوونیان هه‌بوو، یه‌كه‌م ئه‌میری ئه‌و ڕێكخراوه "ئوسامه بن لادن"ی به‌ره‌گه‌ز سعوودی بوو كه به ترسناكتریین پیاوی جیهان ناوی هاتووه و له ساڵی 2011 له ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه به پلانێكی تۆكمه كوژا و ته‌رمه‌كه‌ی له ده‌ریای عه‌ره‌ب نێژرا.