له نوێترین كاری‌دا هونه‌رمه‌ندی ناسراوی لبنانی "حه‌سنا مه‌ته‌ڕ" خه‌ریكی ئاماده‌كردن و وێنه‌گرتنی كلیپه تازه‌كه‌یه‌تی كه بۆ سوپای لبنان ئاماده‌ی كردووه و ده‌یڵێت.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا ئه‌و هونه‌رمه‌نده به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، گۆرانییه‌كه‌م به‌ناوی "وحیاتك یا جیش بلادی"یه، كه بۆ سوپای وڵاته‌كه‌م ده‌یڵێم، ئه‌ویش له دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه دێت كه بۆ سوپای كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه كلیپێكم تۆمار كرد و له لبنان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
زیاتر گوتی، هه‌روه‌ها بووه جێی دڵخۆشی ته‌واوی ئه‌ندامانی سوپای وڵاته‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له كوردستان گۆرانیم بۆ شێر ده‌گوت، كه ئه‌ویش هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه، هه‌ر بۆیه دوام لێ كرا كه گۆرانیه‌كیش له‌سه‌ر سوپای وڵاتی لبنان ئاماده بكه‌م.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاماژه‌ی كرد كه ئه‌م كلیپه‌م له 1ی مانگی ئابی داهاتوو بڵاو ده‌كرێته‌وه له سه‌رجه‌م ناوه‌نده هونه‌رییه‌كانی جیهان و عه‌ره‌بیدا، كه رێككه‌وته له‌گه‌ڵ ڕۆژی دامه‌زراندنی سوپای وڵاته‌كه‌م.
حه‌سنا مه‌ته‌ڕ له‌سه‌ر ورده‌كاری گۆرانییه‌كه به "وشه" ی راگه‌یاند كه گۆرانییه‌كه له تێكستی شاعیر حوسێن عاسییه و ئاوازه‌كه‌شیی كوكو بی ئاماده‌ی كردووه، بڵاوكردنه‌وه و تۆماركردنی له‌لایه‌ن جو بارودجیان ئه‌نجام دراوه.
كلیپه‌كه له قۆناغی كۆتاییدایه و كاری ده‌رهێنانی له ئه‌ستۆی ده‌رهێنه‌ری ناوداری عه‌ره‌بی جۆرج بو عبدو بووه، له ناوچه‌ی ته‌نوورین كاری كلیپه‌كه ته‌واو كراوه.
حه‌سنا مه‌ته‌ڕ له‌ناو كلیپه‌كه‌یدا به شان و باڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌ڵ ده‌دات و داوا له سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌كات له ئازایه‌تی له‌وان بچن.