ئوتێلێك و تەكسییەك سووتان

:: PM:10:35:23/07/2017 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای دهۆك و لە دوو رووداوی جیاوازدا ئوتێلێك و تەكسییەك سووتان.

بێوار عەبدولعەزیر بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگری شارستانی دهۆك ئەمڕۆ ٢٣ تەمووز بە "وشە"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای دهۆك و لە دوو رووداوی جیاوازی ئاگركەوتنەوەدا، ئوتێلێك و ئۆتۆمبێلێكی تەكسی سووتان.

زیاتر گوتی، سووتانی ئوتێلەكە لە سنووری شارۆكەی زاخۆ رووی داوە و هۆكارەكەشی تا ئێستە نەزانراوە و ئاگرەكە لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی كۆنتڕوڵ كراوە بەبێ ئەوی زیانی هەبێت، رووداوی دووەم سووتانی ئۆتۆمبێلێكی تەكسی بوو لە كوڵانی شندوخا لە سەنتەری شاری دهۆك. 

بە پێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگری شارستانی دهۆك، ئەمساڵ لە سنووری پارێزگاكەدا ٨٩٥ رووداوی ئاگركەوتنەوە و خنكان روویان داوە و بەو هۆیەشەوە ٢٠ كەس گیانیان لەدەست داوە و ١٧ كەسی تریش بریندار بوون و زیانە مادییەكانیش بۆ سەرووی دوو ملیار و ٥٠٠ هەزار دینار دەخەملێندرێت.

دهۆك/ نەوزاد هلۆری









وشە - مه‌حموود ئیسماعیل