سه‌رمایه‌دارێكی هه‌ولێر، 300 ملیار دیناری حكوومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكی لایه كه به‌ناوی پڕۆژه‌وه وه‌ریگرتووه و هیچ پڕۆژه‌یه‌كی جێبه‌جێ نه‌كردووه. لیژنه‌ی چاكسازی كوردستان فایله‌كه‌ی یه‌كلا كردووه‌ته‌وه و ئاراسته‌ی حكوومه‌تی كردووه به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، سه‌رمایه‌دارێكی هه‌ولێر به‌ناوی "س , ب" به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك، 206 ملیار دیناری له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌رز وه‌رگرتووه، به‌ڵام نه پڕۆژه‌كانی كردووه و نه پاره‌كه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت.
"وشه" له به‌رپرسێكی نزیک له لیژنه‌ی چاكسازی زانیاری ئه‌وه‌یشی ده‌ست كه‌وت كه "هه‌مان كه‌س" 94 ملیار دیناری له هاووڵاتییانیش وه‌رگرتووه به‌ناوی به‌شداری پێكردنیان له پرۆژه‌كاندا، به‌ڵام هیچی لێ سه‌وز نه‌بووه، بۆیه لێژنه‌ی چاكسازی به‌ده‌م سكاڵای خه‌ڵكه‌وه چووه‌ته ناو دۆسییه‌كه و بۆی یه‌كلا بووه‌ته‌وه كه "س , ب" 300 ملیار دیناری خه‌ڵك و حكوومه‌تی كوردستانی لایه و تا ئێسته‌یش خۆی له دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه بواردووه.
"وشه" چه‌ند جارێك پێوه‌ندی به ژماره ته‌له‌فۆنی سه‌رمایه‌داره‌كه‌وه كرد، به‌ڵام به‌هۆی داخراوی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی نه‌توانرا لێدوانی لێوه‌ربگیرێ.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له‌و به‌دواداچوونه رۆژنامه‌وانییه‌دا ده‌ركه‌وت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 970 ملیۆن دۆلاری وه‌ك قه‌رز داوه به كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت و تا ئێسته ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده ماوه‌ی یاساییان ته‌واو بووه و به‌و قازانجه‌ی ده‌چێته سه‌ر قه‌رزه‌كه، بڕی پاره‌ی حكوومه‌ت لای كۆمپانیاكان، گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیار دۆلار.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیک له لیژنه‌ی چاكسازی كوردستان به"وشه"ی راگه‌یاند "دوێنێ لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه و راپۆرتی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له قه‌رزه‌كانی سه‌ر (س ، ب)ی ئاراسته‌ی حكوومه‌ت كرد بۆ وه‌رگرتنی رێوشوێنی یاسایی و پێویست به‌رامبه‌ری".
لێژنه‌ی چاكسازی له‌سه‌ر بڕیاری مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له 10ی شوبات/فێبرایه‌ری 2016 هاته راگه‌یاندن و ئه‌ندامانی له "نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، حكوومه‌تی هه‌رێم، داواكاری گشتیی، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و دیوانی چاودێری دارایی" پێك هاتوون. تا ئێسته دوو راپۆرتیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه رێوشوێنی پێویستیان دژی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی وه‌رگرتووه و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵا ره‌وانه‌ی دادگا كراون و پۆسته‌كانیان به‌هۆی گه‌نده‌ڵی له‌ده‌ست داوه. هه‌زاران دۆنم زه‌ویشیان بۆ حكوومه‌ت گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه به‌ناوی پرۆژه وه‌رگیراون و دروست نه‌كراون.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی چاكسازی بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه كه كاروباری لێپێچنه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وانه‌ی گه‌نده‌ڵییان كردووه، به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر ئاست و پۆستێكدا بێت، دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌یسه‌لمێنن گه‌نده‌ڵی كردووه رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه.