بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ بوومەلەرزە شارۆكەیەكی هەرێمی كوردستان هەژاند و خەڵك بە ئاشكرا هەستیان پێ كردووە.
ئەمڕۆ دووشەم 24ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی گەرمیان، ئاگەدارییەكی بەپەلەی بۆ "وشە" ناردووە و تیایدا هاتووە، سێ بوومەلەرزە ڕۆژهەڵاتی شارۆكەی خانەقینی هەژاندووە و خەڵك هەستیان پێ كردووە، بوومەلەرزەكانیش كەمێك پێش ئێستاو لەسەعات حەوت 25 خولەكی ئەم بەیانیە، بەپێوەری ڕێختەر هەموو بومەلەرزەكان لەقوڵایی ( ۱۰ كم ) ژێر زەوی ناوچەكە ڕوویانداوە.
بەڕێوەبەڕایەتییەكە نووسیویەتی، شوێنی ڕوودانی سێ بوومەلەرزەكەی ئەم بەیانییەی خۆرهەڵاتی شارۆكەی خانەقین لەسەر سنووری ئێران بەپلەكانی ( ۳٫۸ و ۲٫۲ و ۲٫۳ ) بەپێوەری ڕێختەر تۆمار كراوە.
لە ساڵی 2015 خانەقین چەندان بوومەلەرزەی تێدا ڕووی دا و بەو هۆیەوە خەڵك لەسەر شەقامەكان دەنووستن.
هەرێمی كوردستان نەكەوتووەتە سەر هیچ هێڵێكی گڕكان و بوومەلەرزە، بەڵام سنوورەكانی نزیك لە كۆماری ئێران چەندان جار بوومەلەرزەی تێدا ڕووی داوە بەتایبەت نێوان قەسری شیرین و خانەقین.