ڤالڤێردی باشترین كەسە بۆ راهێنەرایەتی بەرشەلۆنە
ئەفسانەی فڕەنسی تێری هێنری رایگەیاند كە ئێرنیستۆ ڤالڤێردی باشترین كەسە بۆ وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.
یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ راهێنەرە نوێیەكەیان ڤالڤێری شەمووی رابردوو یەكەم یاریی هەڤاڵینی لە چوارچێوەی یارییەكانی پاڵەوانیەتیی جامی پاڵەوانان لە ئەمەریكا بەرامبەر یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئەنجام دا و تێیدا یارییەكەی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ بردەوە.
هێنری كە باڵیۆزی یانەی بەرشەلۆنەیە بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتی: یانەی بەرشەلۆنە ئێستا لەسەر دەستی ڤالڤێردی بە رێگەیەكی راستدا دەڕوات و پێویستە یاریزانانیش پاڵپشتی ئەو راهێنەرە بن و لەگەڵیدا ئارام بن.
زیاتر گوتی: بەرشەلۆنە یانەیەكی زۆر تایبەتە و كاتێك لە ریزی ئەو یانەیەدا یارییم دەكرد لەو نهێنییە گەیشتم، بەڕای تایبەتی خۆم بەرشەلۆنە زیاتر لە یانەیەكە.
جێی باسە یانەی بەرشەلۆنە چەند مانگێك پێش ئێستا لە شوێنی لویس ئێنریكی، ئێرنستۆ ڤالڤێردی راهێنەری پێشووی یانەی ئەتلەتیك بیلباوی ئیسپانی كردە راهێنەری تیپەكەی و هاندەران و بەرپرسانی یانەكەش بەو هیوایەن بۆ وەرزی داهاتوو ئەو راهێنەرە گەورەیی یانەكە بگەڕێنێتەوە و ناسناوە گەورەكانی ئیسپانیا و ئەوروپا بەدەست بێنێتەوە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم