پارە بۆ كارمەندانی تەندروستی خەرج دەكرێت

:: AM:11:09:24/07/2017 ‌

ئەمڕۆ پارەی دەرماڵەی كارمەندانی تەندروستی لە بەشی زۆری نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت، پێشتریش وەزارەتی دارایی و ئابووری بە نووسراوی فەرمی بڕەكەی دیاری كردبوو.

ئەمڕۆ دووشەم 24تی تەمووز، سامان عەلی پزیشكی ئێشكگر لە یەكێك لە نەخۆشحانەكانی گەرمیان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پارەی ئێشكگریمان وەرگرتووە كە 13ـی تەمووز وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاری دابەشكردنی دابوو.

ئەم پزیشكە دەڵێت، سنووری گەرمیان بڕی 330 ملیۆن دیاری بۆ دیاری كراوە و دابەش دەكرێت بەسەر ئەو پزیشك و كارمەندانەی كە ئێشكگرییان كردووە لە شەوانەدا لە نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن.

بەگوێرەی نووسراوێكی ژمارە (8920)، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕی چوار ملیار و 100 ملیۆن دینار بۆ كارمەندانی تەندروستی.

وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕی پارەكەی بەگوێرەی كارمەندانی شارەكان دابەش كردبوو بەم شێوەیە:

هەولێر یەك ملیار و 500 ملیۆن دینار 

سلێمانی یەك ملیار و 250 ملیۆن دینار 

دهۆك 850 ملیۆن دینار 

گەرمیان 330 ملیۆن دینار 

ڕاپەڕین 165 ملیۆن دینار 

كۆیە 80 ملیۆن دینار 

چەمچەماڵ 100 ملیۆن دینار 



وشە - رامیار جەواد