میسی شوێنگرەوەی نیمار بۆ یانەی بەرشەلۆنە دیاری كردووە
لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی چاوی لەوەیە بەرپرسانی یانەكەی لەم هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ هاونیشتمانەكەی پاولۆ دیبالای ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئیمزا بكەن.
میسی داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردووە لە ئەگەری رۆیشتنی نیمار لەم هاوینەدا دیبالا بهێننە نێو یاریگەی كامپ نووەوە.
ئێستا دەنگۆی ئەوە هەیە كە نیمار لەم هاوینەدا ریزی یانەی بەرشەلۆنە جێدێڵێ و بەبەهای 222 ملیۆن یۆرۆ روو لە یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی دەكات.
ئەمە لە كاتێكدایە رۆژنامەكانی كەتەلۆنیا بڵاویان كردبووەوە، باوكی نیمار لە دوایین كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە جەختی كردووەتەوە كە كوڕەكەی هیواخوازە وەرزی داهاتوو هەر لە ریزی یانەكەی بمێنێتەوە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم