بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى 12 ئاماده‌یى له هه‌رێمى كوردستان بڵاو بكرێته‌وه له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستاندا.
حاجی نازم جێگری بەڕێوبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە"وشە"ی راگەیاند بڕیارە سه‌عات 017:00 لە ئۆتێل دیڤان لە ھەولێر, ئەنجامی تاقیکردنەوەکان لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری پەروەردەوه رابگەیندرێت.
نازم زیاتر گوتی، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان ئەوکات قوتابیان دەتوانن لەرێگەی ماڵپەری ئەزموونەکان لە ناوەکانیان بگەڕێن و ئەنجامەکان بدۆزنەوە.
"لە کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکان لەلایەن سەرۆکی حکوومەت و وەزیری پەروەردە ناوی یەکەمەکانی سەر ئاستی کوردستانیش ئاشکرا دەکرێن" حاجی نازم وای گوت.
پێشتر وه‌زیری په‌روه‌رده له شارۆكه‌ی كه‌لار ڕای گه‌یاند، 10 ڕۆژێكی تر ئه‌نجامی كۆتای تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12 ئاماده‌یی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، هه‌روه‌ها كارئاسانی زۆر بۆ قوتابییان ده‌كرێت به‌هۆی دۆخی هه‌رێمی كوردستان.
وشه/ بڵند ئیبراھیم