فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر، برینداربوونی چوار پێشمه‌رگه له سنووری شاره‌دێكانی گوڵاڵه و قه‌ره‌ته‌په /30كم باشووری رۆژئاوای خانه‌قین/، راگه‌یاند كه یه‌كێكیان جێگری فه‌رمانده‌ی لیوایه.
لیوا عوسمان قادر یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر، به"وشه"ی راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ دووشه‌م بۆمبێكی چێنراو له نزیك گوندی )ته‌ها پیر) له سنووری ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین له نێوان شاره‌دێكانی قه‌ره‌ته‌په و جه‌له‌ولا ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه چوار پێشمه‌رگه‌ی لیوای 120ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بریندار بوون".
زیاتر گوتی "به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییانه‌وه پێشمه‌رگه برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار كراون".
له‌باره‌ی جۆری ته‌قینه‌وه‌كه، ئه‌و فه‌رمانده روونی كرده‌وه كه ئه‌و پێشمه‌رگانه ویستبویان بۆمبێكی چێنراو پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه له‌و كاته‌دا بۆمبێكی تر له نزیكیان ته‌قیوه‌ته‌وه و چوار پێشمه‌رگه بریندار بوون كه یه‌كێكیان جێگری لیوای 120ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه.
ناوچه‌كانی قه‌ره‌ته‌په و گوڵاڵه و ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین ناوچه‌ی گه‌رمی ته‌ناهین له دوای 2003ـه‌وه و بۆشایی ته‌ناهیی تیادایه به‌هۆی رێگه‌نه‌دانی عێراق به چوونه پێشه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی وردستان و پشتگوێخستنی له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه.
تا ساڵی 2007 هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كانی جه‌له‌ولا، قه‌ره‌ته‌په و سه‌عدییه كه ناوچه‌ی جێ ناكۆكی نێوان هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراقن، ئه‌ركی سه‌ربازییان ده‌بینی، به‌ڵام دواتر به‌هۆی دروستبوونی ململانه‌ی توند له‌گه‌ڵ سوپای عێراق كه شه‌ڕی لێ نه‌كه‌وته‌وه، پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی قه‌ره‌ته‌په، جه‌باره، سه‌عدیه و جه‌له‌ولا، كشانه‌وه.
حه‌مرین، زنجیره چیاى حه‌مرین ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌رسێ پارێزگه‌ى دیاله، كه‌ركووك و سه‌لاحه‌دینه‌وه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی