ڕۆژانە پیازێك بخۆن..چی بەسەر جەستەتان دێت؟

:: AM:11:56:24/07/2017 ‌

لەگەڵ زۆربەی ژەمەكاندا پیاز دەخۆین كە بەشێوەیەكی باش بۆ تەندروستیمان سوودی هەیە، بەڵام ئەگەر بە بەردەوامی ڕۆژانە پیازێك بخۆن، ئەوا  لە مەترسی توشبوون بەشێرپەنجە دەتانپارێزێت و جەڵتەی دڵ كەم دەكاتەوە، جگە لەوە ئەگەر پیازێكیش ڕۆژانە بكوڵێنن و بیخۆن، ئەوا چارەسەری شێوازی خەوتن دەكات و چالاكی لەشیش زیاد دەكات.

پیازی سوور رێژەیەكی زۆر مادەی كیرستینی تێدایە و دژە هەوكردنێكی بەهێزە و بە خواردنی سیستەمی بەرگری لەش بە تەواوی بەهێز و كارا دەبێت.

هەندێك سوودی تری پیاز
كاتێك پیاز دەخۆی، مادەكانی ناو پیازەكە میكرۆبەكانی ناودەم لە ناو دەبات، پێكهاتەی پیاز پڕە لە مادەی كۆردیتین و فلافۆنوید وا لە پیازەكە دەكات كە هەستیاری و رەبۆ نەهێڵێت، پیاز دەست دەگرێت بەسەر ڕێژەی كۆلیسترۆل لە خوێندا، جگە لەوە  پەستانی خوێن كەم دەكاتەوە و نەخۆشیی هەوكردنی جومگەی رۆماتیزم ناهێڵێت.

لەوانەیە پیاز زیاتر سوودی هەبێت بۆ نەخۆشیی شەكرە بە دابەزاندنی ڕێژەی گلوكۆز لە خوێندا، پێكهاتە سەرەكییەكانی پیاز پێك دێن لە چەند ئاوێتەیەكی ئاڵۆز ئەوەش سەرچاوەی ئەو بۆنە تیژەیەتی، جگە لەوەش بەشێكی زۆر لە مادەی فلافۆنوید وكیریستینی تێدایە كە دژە ئۆكسیدی بەهێزن.

سەرەڕای ئەو سوودانەی كە لە سەرەوە ئاماژەمان پێ دا، پیاز سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی (K,B6,C) و چەندان كانزای تر وەك (كالیسیۆم، كرۆم، بیوتان، فولیك).

سەرچاوە/caloriebee.com.



وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان