كوڕێكى عه‌لى باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى تووشى رووداوى هاتوچۆ ده‌بێت و به‌و هۆیه‌وه ده‌گیرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى ته‌مووز، محه‌مه‌د عه‌لی باپیر كوڕى ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له بنكه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی شارۆكه‌ى كۆیه ده‌گیرێت، ئه‌وه‌ش دوابه‌دواى ئه‌وه‌ى كه له‌ڕێى سماقوڵى به ئۆتۆمبێلێكى جۆرى توێتا لانكرۆزه‌ر خۆى ده‌كێشێت به ئۆتۆمبێلێكى كرۆڵا تاكسى.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" كوڕه‌كه‌ى عه‌لى باپیر سه‌رپێچى كردووه و له سایدى خۆى لای داوه، بۆیه له ئه‌نجامدا ئه‌و رووداوه رووی داوه و ئێسته له گرتووخانه‌ى كۆیه گیراوه.
دوابه‌دواى رووداوه‌كه سه‌ركه‌وت عوسمان لێپرسراوی بنكه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی شارۆكه‌ى كۆیه زانیارییه‌كانى"وشه"ى پشتڕاست كرده‌وه و ئاماژه‌ى دا، به هۆی ڕووداوه‌كه‌وه سێ كه‌س بریندار بوون كه دووانیان سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله تاكسییه‌كه بوون و ئه‌وه‌ی تریش منداڵێك بووه كه ویستوویه‌تی له ڕێگه‌كه‌دا بپه‌ڕێته‌وه.