ئەگەری دووبارەبوونەوەی جەڵتە تا پێنج ساڵ بەهێزە

:: PM:04:41:24/07/2017 ‌

 

توێژینەوەیەك دەریخستووە ئەو كەسانەی جارێك جەڵتە لێیانی داوە، پێویستە زیاتر ئاگایان لە خۆیان بێت.

 

 بە گوتەی توێژەرانی ئەمەریكی، ئەوانە دوو هێندەی كەسانی هاوتەمەنی خۆیان لە بەردەم مەترسی دووبارەی جەڵتەدان، بە تایبەتی لە ساڵی یەكەمی دوای جەڵتەكە و لانی كەم پێنج ساڵ دوای جەڵتەی یەكەم هەڕەشەی جەڵتەی تریان لەسەرە.

 

لەم توێژینەوەیەدا ٢٦ هەزار كەس كەوتوونەتە ژێر چاودێری. ٩٠ رۆژی دوای جەڵتەی یەكەم بە مەترسیدارترین قۆناخ هەژمار دەكرێت.

 

 پزیشكان دەڵێن چاودێریكردنی لێدانی دڵ و پاڵەپەستۆی خوێن، وەرزشكردن و فڕێدانی جگەرە لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی جەڵتە كەم دەكەنەوە.

 

٣٦%ی ئەوانەی جەڵتە لێیانی داوە، تا پێنج ساڵی یەكەم دووبارە جەڵتەی تر لێیانی داوەتەوە.

 

پزیشكان پێیان وایە جەڵتە تەنیا مەترسی نییە بۆ سەر ئەو كەسانەی تەمەنیان زۆرە، بەڵكو هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو كەسێك.

 

سەرچاوە/بی بی سی


 

 



وشە - سلێمان تاشان