كۆمیته‌ی پێداچونه‌وه به پرۆگرام و به‌شه زانستییه‌كانی كۆلێژه‌كانی كشتوكاڵ چه‌ند راسپارده‌یه‌كی ده‌ركرد و بڕیار درا چه‌ند به‌شێكى كۆلیژنه كشتوكاڵییه‌كان یه‌كبخرێن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى ته‌مووز، به‌پێى راگه‌یه‌نراوى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆمیته‌ی پێداچونه‌وه به پرۆگرام و به‌شه زانستییه‌كانی كۆلێژه‌كانی كشتوكاڵ له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌مى ئه‌نجامداوه و پێشنیازی یه‌كخستنی به‌شه هاوشێوه‌كانی كۆلێژه‌كانی كشتوكاڵ له زانكۆكان و ده‌ست نیشانكردنی ڕه‌گه‌ز و شوێنی نیشته‌جێبونی بۆ كاری چالاكی كشتوكاڵی په‌سند كرد.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیازی گۆڕینی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له به‌شه هاوشێوه‌كان و یه‌كخستنیان به‌پێی تایبه‌تمه‌ندێتی و شوێنی جوگرافی هه‌ریه‌ك له زانكۆكان كرا، هه‌روه‌ك داواشكرا بۆ گفتوگۆی زیاتر و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پڕۆژه‌كان و به‌شداری پێ كردنی ته‌واوی سه‌رۆك به‌شه‌كان و مامۆستایه‌كی به ئه‌زموون له هه‌ریه‌ك له به‌شه‌كان، وۆرك شۆپێك ڕێبكبخرێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه كه یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی راى گه‌یاندووه، ده‌بێ پلانی درێژخایان بۆ بوژانه‌وه‌ی سه‌رخانی كشتوكاڵی دابڕ‌ێژین و پێویستمان به هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچونه‌وه به كاره‌كان و پرۆگرامه‌كانی خوێندن له كۆلێژه‌كانی كشتوكاڵ هه‌یه.