به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى شارۆكه‌ى كۆیه راى گه‌یاند، ته‌رمى ژنێك له سنوورى شارۆكه‌كه‌یاندا دۆزراوه‌ته‌وه كه به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه زیاتر له دووكه‌سى له‌گه‌ڵدا بوو پێش كوشتنى.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى ته‌مووز، شۆڕش كاكه به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه به"وشه"ى راگه‌یاند، ئاگه‌داركراینه‌وه كه له نیوان گوندی "گرتك جه‌لی" و "هیزۆپی گچكه" ژنێك كوژراوه.
زیاتر گوتى، به‌پێى به‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌كان ژنه كوژراوه‌كه له‌گه‌ڵ زیاتر له دوو كه‌س بووه پێش كوژرانى و منداڵێكی دوو ساڵانیش كه پانتۆڵه‌كه‌ى جێماوه له‌گه‌ڵیدا بووه.
روونى كرده‌وه سه‌ربارى ئه‌و به‌ڵگانه ده‌ركه‌وتووه پێش كوشتنى ژنه‌كه خواردنى سێ كه‌س له‌وێ بووه و جێگه‌ى دانیشتن ئاماده كراوه.
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسى كۆیه گوتى، ده‌ركه‌وتووه كه ژنه‌كه به فیشه‌كی ده‌مانچه كوژراوه و له پشتی سه‌ری و پشتی دراوه، به‌ڵام تا ئێسته ژنه‌كه نه‌ناسراوه‌ته‌وه.