زۆرن ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت به هۆى شتێكه‌وه ناوبانگ په‌یدا بكه‌ن، به‌ڵام سه‌یر و سه‌مه‌ره له‌وه‌دایه به ده‌نگێكى ناخۆش بتوانى هه‌موو دنیا باست بكات و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به خۆته‌وه سه‌رقاڵ بكه‌یت.
لە ماوەی ڕابردوودا به هۆى بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كچێكى میسڕى كه بۆ یه‌كه‌م جاره گۆرانى ده‌ڵێت، له كه‌ناڵه‌كانى "یوتوب" و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا.
له ڤیدیۆكه‌دا كچێكی چاو شین بە دەنگێكی نامۆ دەردەكەوێت، ده‌نگ و جوڵه‌كانى بۆتە باسی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و لە ماوەیەكی كەمدا ئەم گرتەیە زیاتر لە چوار ملیۆن بینەری هەبووە.
ئەو كچەی لەم گۆرانیەدا دەردەكەوێت ناوی "دالی حسن " و خه‌ڵكى وڵاتى میسڕه، به شاجوانى سه‌رپۆشى بۆ ساڵى 2017 هه‌ڵبژێردراوه له لایه‌ن ده‌زگایه‌كى ڕاگه‌یاندنى ئه‌و وڵاته‌وه، له‌بوارى جوانكاری و مكیاژ كارده‌كات، خاوەنی سەنتەرێكی جوانكارییە.
دواى دوو ڕۆژ له بڵاوبوونه‌وه‌ى كلیپه‌كه‌ى له ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان له لایه‌ن زۆربه‌ى ڕاگه‌یاندكاران و ڕه‌خنه گرانى هونه‌رى له‌سه‌رتاسه‌رى وڵاتانى عه‌ربییه‌وه تووشى ڕه‌خنه‌ى توود بۆیه‌وه.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه پارچه‌یه‌كى ڤیدیۆیى وه‌ك وه‌ڵامێك له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆۆمهڵایهتى ئینستاگرام بڵاو كردۆته‌وه و دەڵێت" سوپاسی ئەو كەسانه دەكه‌م كە قسەیان پێ وتووم، زۆرم خۆش ده‌وێن، چونكە هۆكار بوونه بۆ ئەوەی ناودار بم لە هەموو وڵاتانی عەره‌بی و كلیپه‌كه‌م زۆرترین بینه‌رى هه‌بێت".