هونەرمەندی ناسراوی کورد "ڕەوا جەمال" كلیپێكی نوێ به ناوى"تازه دواى چی" بڵاوكرده‌وه.
هونه‌رمه‌ند ڕەوا جەمال نوێترین كارى هونه‌ری بڵاوكرده‌وه كه كلیپێكه به ناوى "تازه دواى چی" كه له ئاوازى هونه‌رمه‌ند "بورهانی موفتی زاده‌یه"و هۆنراوه‌ى له لایه‌ن یه‌حیا به‌رزنجییه‌وه نوسراوه، ئه‌ڤشین شوكرى كارى موزیكی بۆ كردووه، ڤینۆ پڕۆده‌كشه‌ن كارى به‌رهه‌مهێنانی بۆ كردووه، هاوکات له‌لایه‌ن ئارام سه‌ردار كارى ده‌رهێنانی بۆ کراوە له وڵاتی توركیا.
رەوا جەمال عەبدول لە دایكبووی ساڵی 1982ی شاری سلێمانییە، كوڕى پارێزگارى پێشووى شارى سلێمانییه، ده‌رچووى كۆلێژی پزیشكی ددانه، ساڵی 2013 یەکەم ئەلبوومی بەناوی"گەڕانەوە" بڵاوكردەوە.