وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێنوێنییه‌كانى "پرسه"ى بڵاو كرده‌وه كه به‌پێى رێنوێنییه‌كان ئیتر پرسه نابێت له دوو ڕۆژ زیاتر بێت.
ئه‌مرۆ دووشه‌م 24ى ته‌مووز، وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێنوێنییه‌كانى بۆ پرسه بڵاو كرده‌وه و به‌پێى رێنوێنییه‌كان كه 11 خاڵه تێیدا هاتووه كه پێویسته پرسه له دوو رۆژ زیاتر نه‌بێت.
هاوكات باس له‌وه كراوه، پێویسته قورئان خوێندن له پرسه به‌بێ به‌رامبه‌ر بێت ئه‌گه‌ر به‌پاره‌ش بێت نابێت له 75 هه‌زار دینار زیاتر وه‌ربگیرێت.
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه ئه‌و رێنوێنییانه قورئان خوێنه ئافره‌ته‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
ده‌قى رێنوێنیه‌كان به‌م شێوه‌یه: