ده‌رهێنه‌ر ناودارى كوردستان "بڕوا ته‌ها" كه دانیشتووی وڵاتی فینلاندایه دوایی هاوسه‌رگیری كردن، له بڕی ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگێكی خێزانی ئه‌نجام بدات پڕۆژه‌یه‌كی جیاوازی ئه‌نجامدا.
بۆ مێژووی خۆیان و پشتگیریكردن له ڕیفراندۆم، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه كوردستان و له هه‌موو پارێزگاكانی كوردستان به جلوبه‌رگی بووك و زاواوه وێنه‌یان گرت.
له زاخۆ و دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك ته‌نها له پارێزگایی هه‌ڵه‌بجه‌ی وێنه‌یان نه‌گرت.
له لێدوانێكى تایبه‌تدا "بڕوا ته‌ها و تارا ئاغایی" خێزانی به "وشه"یان ڕاگه‌یاند:"شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید خاوه‌نی لۆگۆیی مۆنۆمێنتی شه‌هیدانه و ئێمه نه‌مان ویست، به جل و به‌رگی شادیه‌وه له پاڵ لۆگۆیه‌ك وێنه بگرین كه به‌رهه‌می خوێنی پێنج هه‌زار شه‌هیده".
"بڕوا ته‌ها" زیاتر گووتی:" له شاری زاخۆ فۆتۆگرافه‌ر (ژوڤان محمد) فۆتۆكانی بۆ گرتین، له شاری هه‌ولێریش فۆتۆگرافه‌ر (ڕه‌هێڵ ئارتیست) كاری فۆتۆیی بۆ ئه‌نجامداین، له شاری كه‌ركووك هه‌ردوو فۆتۆگرافه‌ری لاو (دلۆڤان و سه‌ید مه‌حمه‌د) كاری فۆتۆكانیان ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها له شاری سلێمانی دوو فۆتۆگرافه‌ر به جیا كاریان بۆ ئه‌نجامداین ئه‌وانیش (ڕێباز گه‌له‌ری و هه‌ژیر فۆتۆگرافه‌ر) بوون، له شاری دهۆكیش فۆتۆگرافه‌ر (جڤین) كاره‌كانی ئه‌نجامدا.
به‌ڕه‌وه‌به‌ری هونه‌ری ئه‌م پڕۆژه‌یه "هونه‌ردیلۆن" كاره‌كه‌ى كردووه و له ده‌رهێنانى "بڕوا ته‌ها ته‌یفوور" بووه كاره‌كه.
جلوبه‌رگه كوردیه‌كان له لایه‌ن به‌رگدووری به‌ناو بانگ "هه‌ڵمه‌ت خه‌یات" ئاماده كراوه وه جله مۆدێرنه‌كانیش "حه‌مه‌ی شه‌م" ئاماده‌ی كردووه.
كاری ئارایشت له لایه‌ن "هاوناز مایكاپ" ئه‌نجام دراوه له ئارایشگایی ئیفتاڵ له سلێمانى.
ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كارى له‌و جۆره ده‌كرێت له ناوه‌ندى هونه‌ریدا، ئه‌و ده‌رهێنه‌ره ڕاشى گه‌یاندووه، گه‌نجان وه‌ك بیرۆكه‌یه‌ك ده‌توانن سوود له سروشتى جوانى وڵاته‌كه‌مان وه‌رگرن و خۆیان له وێنه دووباره و ته‌قلیده‌كان بپارێزن، ئه‌م به‌رهه‌مه به‌رهه‌می باڤ پۆڕۆیه.