مانچستەر سیتی شەشەم گرێبەستی نوێی ئیمزا كرد

:: AM:09:15:25/07/2017 ‌

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دوێنێ دووشەم بەفەرمی شەشەم گرێبەستی نوێی لە ماوەی گواستنەوەی ئێستای یاریزاناندا راگەیاند ئەویش گرێبەستكردن بوو لەگەڵ بنیامین مێندی بەرگریكاری لای چەپی یانەی مۆناكۆی فڕەنسی.

ماڵپەڕی یانەی مانچستەر سیتی بڵاوی كردەوە كە گرێبەستەكەیان لەگەڵ مێندی بۆ ماوەی 5 ساڵە و بۆ وەرزی داهاتووش درێسی ژمارە 22ی پێ دەدەن.

بەگوێرەی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان گرێبەستەكەی مێندی لەسەر یانەی مانچستەر سیتی 52 ملیۆن پاوەن كەوتووە و بەمەش دەبێتە گرانترین گرێبەستی بەرگریكاران لەسەر ئاستی جیهان و ژمارەی پێوانەیی شكاندووە كە هەفتەی رابردوو یانەكە لە هێنانی كاییل واكەری بەرگریكاری یانەی تۆتنهام تۆماری كردبوو.

لە كاتی نمایشكردنی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن مێندی گوتی: دڵخۆشم پەیوەندیم بە یانەی مانچستەر سیتییەوە كردووە و ئەو یانەیە ئێستا گەورەترین یانەیە لەسەر ئاستی ئەوروپا و راهێنەرێكی گەورەشی وەك پێپ گواردۆلای هەیە.

جێی باسە گرێبەستەكەی مێندی شەشەمین گرێبەستی نوێی یانەی مانچستەر سیتی بوو لە ماوەی گواستنەوەی ئێستای یاریزاناندا دوای هێنانی هەریەك لە یاریزانان ئیدرسۆنی گۆڵپارێز، بێرنادۆ سیلڤا و كایل واكەر، دانێلۆ، دۆگلاس لویز و لە كۆتایشدا بنیامین مێندی.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م