چێڵسی ئەمساڵ 300 ملیۆن پاوەن خەرج دەكات
ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری یانەی چێڵسی پاڵەوانی ئینگلتەڕا ئامانجی هەیە لە ماوەی گواستنەوەی ئێستای یاریزاناندا 3 یاریزانی نوێی تر بهێنێتە ریزی یانەكەیەوە و بۆ ئەمەش 150 ملیۆن پاوەنی ئامادە كردووە.
یانەی چێڵسی تا ئێستا بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ 3 یاریزانی نوێ ئیمزا كردووە كە ئەوانیش برێتین لە ئەنتۆنیۆ رۆدریگیزی بەرگریكار، تیمۆ باكایۆكۆی یاریزانی هێڵی ناوەڕاست و ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەر، بۆ هێنانی ئەو سێ یاریزانەش 129 ملیۆن پاوەنی خەرج كردووە.
یانەكە هەروەها پلانی داڕشتووە گرێبەست لەگەڵ 3 یاریزانی تریش ئێمزا بكات كە ئەوانیش برێتین لە ڤێرگیل ڤان دیكی بەریگریكاری یانەی ساوتهامتۆن، ئەلێكس ساندرۆی بەرگریكاری لای چەپی یانەی یۆڤانتۆس و ئەنتۆنیۆ كاندریڤای یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئینتەر میلان.
بەرپرسانی یانەی چێڵسی بۆ تەواوكردنی گرێبەستی هەرسێ پلانەكەی كۆنتی بڕی زیاتر لە 150 ملیۆن پاوەنیان ئامادە كردووە، واتە یانەكە لە هێنانی هەر شەش یاریزانەكەدا لە خەرجكردنی 300 ملیۆن پاوەن نزیك دەبێتەوە.
جێی باسە یانەی چێڵسی ئامانجی ئەوەیە لە وەرزی داهاتوودا بەسەركردایەتی كۆنتی پارێزگاری لە ناسناوی خولی نایابی ئینگلیزی بكات و هەروەها ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاش لە چنگی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەربێنێ.
وشە -
ئامانج ئهكرهم