نیمار چ بەڵێنێكی بە میسی و سوارێز داوە
نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی راستەوخۆ قسەی لەگەڵ هەردوو هاوڕێكەی لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و لویس سوارێزی ئۆرگوایی كردووە و بەڵێنێكی پێداون.
رۆژنامەی (سپۆڕت)ی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە: نیمار بەڵێنی بە میسی و سوارێز داوە لەگەڵیان بەردەوام بێت و دەستبەرداری دەستەوارە زەبەلاحەكانی یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی بێت.
بەگوێرەی هەواڵە میدیاییەكان نیمار تاڕادەیەكی زۆر لە جێهێشتنی یانەی بەرشەلۆنە نزیك ببووەوە دوای ئەوەی یانەی پاریس سان جێرمان ئامادەیی خۆی پێشاندابوو 222 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو ئەستێرەیەدا خەرج بكات.
رۆژنامەی (سپۆرت) ئاماژەی بەوەشدا كە نیمار لەبەردەم هەردوو یاریزانەكەی هاوڕێیدا بەڵینی داوە پارە زەبەلاحەكانی یانەی پاریس سان جێرمان فەرامۆش بكات كە ئامادەبوو هەفتانە نیو ملیۆن پاوەن لەبەرامبەر یاریكردن لە تیپەكەیدا پێ بدات.
رۆژنامەكە هەروەها جەختیشی كردەوە كە میسی و سوارێز چەند سەعاتێك لەگەڵ نیمار دانیشتوون و قسەیان لەبارەی داهاتووی یانەی بەرشەلۆنەوە كردووە و بڕویان پێ هێناوە لەنێو یاریگەی كامپ نوو لەگەڵیان بەردەوام بێت.
وشە -
ئامانج ئهكرهم