ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی شاسوار عه‌بدولواحید به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نالیا له دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گرتوویه‌تییه به‌ر و تێیدا خۆی وه‌ك فریادڕه‌س نیشان ده‌دات، له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێ و له به‌رامبه‌ردا پاره‌ی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
به‌پێی ڕاپۆرتێك كه ماڵپه‌ڕی "ئیراک بیزنس نیوز"ی ئینگلیزی بڵاوی كردووه‌ته‌وه باس لەوە دەکات کە شاسوار عەبدولواحید کۆمپانیایەکی ئەمەریکی بەناوی "Mercury" بەکرێ گرتووە، بۆ ئەوەی کەمپەینێک لە دژی ریفراندۆم وسەربەخۆیی کوردستان لە ئەمەریکا بەڕێوە ببات و دیدار وچاوپێکەوتن بۆ شاسوار لەگەڵ چەند کۆنگرێسمان و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و میدیا وناوەندەکانی لێکۆڵینەوە برەخسێنێ.
له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو كه‌س ده‌توانێ بگات به هه‌ر به‌رپرسێكی باڵا، به‌ڵام بۆ ئه‌وه پێویستی به ڕێكخستنی واده و كۆمه‌ڵێ پره‌نسیب هه‌یه تا بیگرێته به‌ر، ئه‌مه‌ش پێویستی به كوتانی ده‌رگه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌یه كه كاره‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و پێویسته به پاره بكرێ، به‌پێی گرنگیی كه‌سه‌كان پاره‌كه زیاد ده‌كات. شاسوار ئه‌گه‌رچی پاره‌ی شاره‌وانی سلێمانی و حكوومه‌ت و پشكدارهكانی كۆمپانیای چاڤی لاند قه‌رزاره، كۆمپانیای مێركوری به كرێ گرتووه، تا هه‌م واده‌كانی بۆ ڕێك بخه‌ن و هه‌م به‌شێك بن له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی بۆ دژایه‌تیكردنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ناوی خۆی له خاوه‌نی یاریگه‌یه‌كی منداڵانه‌وه بۆ فریادڕه‌سی وڵات.
وه‌ك ماڵپه‌ڕی
كوردستان 24، هه‌واڵی ئه‌و ماڵپه‌ڕه به‌ریتانییه‌ی گواستووه‌ته‌وه، بەرپرسی جێبەجێکاری کەمپینەکەی شاسوار، کەسێکە بەناوی "ئەیال فرانک" کە جێگری سەرۆکی کۆمپانیای مێرکۆرییە و ئامۆزای "شێری کراهام"ی هاوسەری قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و پێ دەچێت شاسوار لە رێگەی تاڵهبانییەوە ئەو کۆمپانیایەی ناسیبێت .
شاسوار عەبدولواحید، لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا، دووجار سەردانی واشنتی پایته‌ختی ئەمەریکای کردووە و چاوی بە چەند کۆنگرێسمانێک کەوتووە و سیمێنارێکیشی کرد کە هەمووی هێرشکردن بوو بۆ سەر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش پارتی.
هەروەها لە لێدوانێکیشدا بۆ رۆژنامەی "واشنتن پۆست" كه ئه‌ویش هه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه بۆی ڕێك خستووه، سەرەڕای هێرشێکی توند بۆ سەر ریفراندۆم و سەربەخۆیی، نەیشاردەوە، دەیەوێ لە هەڵبژاردنی داهاتوودا لیستی خۆی هەبێت و ببێتە سەرۆک وەزیران.
شاسوار عەبدولواحید و میدیاکەی، ماوەیەکە کەمپینێکی چڕوپڕی لە دژی ریفراندۆم وسەربەخۆیی کوردستان دەست پێکردووە. لەکاتێکدا خۆی زۆرترین قازانجی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و نزیکەی چل ملیۆن دۆلاری لە حکومەت وەرگرتووە. ئەمە جیا لە رووبەرێکی فراوانی زەویوزار لە سلێمانی کە گوندی ئەڵمانی و چاڤیلاند و چەندین پرۆژەی تری لە سەر بنیاتناوە. هەروەها داوایەکی زۆری خەڵکیشی لەسەرە کە بەناوی پشکەوە پارەکانی خواردوون و نەیداونەتەوە. هه‌ر چه‌نده خاوه‌ن پشكه‌كان خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و له دادگای سلێمانی سكاڵایان له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید تۆمار كردووه، به‌ڵام كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.