یه‌كێتیی ئه‌وروپا په‌ستانه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رسێ تۆڕی زه‌به‌لاح (فه‌یسبووك و گووگڵ و تویته‌ر) زیاد كرد تا مه‌رجه‌كانیان ده‌ستكاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌ك بێت له‌گه‌ڵ یاساكانی یه‌كێتییه‌كه بیگونجێنن.
كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ده‌سه‌ڵاتی پاراستنی مافی به‌كارهێنه‌ر داوایه‌كی توندیان بۆ سه‌ر ئه‌و سێ تۆڕه زه‌به‌لاحه پێشكه‌ش كردووه تا به ته‌واوی پابه‌ندی یاساكانیان بن و ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌گوزه‌رێی به‌لای ئه‌وانه‌وه تێكدانی یاساكانییانه و مۆڵه‌تی كۆتاش بریتییه له كۆتایی مانگی سێبته‌مبه‌ری داهاتوو.
فه‌یسبووك و گووگڵ و تویته‌ر، هه‌رسێكیان ئه‌مه‌ریكین و به پێی یاساكانی وڵاتی خۆیان له پره‌نسیپ لایان نه‌داوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی دنیا كاریان پێ ده‌كرێ، پێویسته پابه‌ند بن به یاسای وڵاتانی جیهانه‌وه.
ئه‌گه‌ر بێت و پابه‌ند نه‌بن به‌و گۆڕانكارییانه‌ی داوا كراوه، یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆی هه‌یه باجی دارایی‌یان بخاته سه‌ر.
تا ئێسته هیچ یه‌كێ له‌و سێ كۆمپانیایه ئاماده‌ییان ده‌رنه‌بڕیوه هیچ وه‌ڵامێك بده‌نه‌وه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ له ڕۆژانی داهاتوو هه‌ریه‌كه‌یان له‌لای خۆیه‌وه وه‌ڵام بده‌نه‌وه و ئه‌و مه‌رجانه‌ش ئاشكرا بكه‌ن كه یه‌كێتیی ئه‌وروپا خستوویه‌تییه سه‌ریان.