بۆ ئه‌وه‌ی دوور بیت له به‌كارهێنانی نینۆكی ده‌ستكرد و ده‌رمانی كیمیایی بۆ درێژبوونه‌وه‌ی نینۆك، یه‌كێك له‌م ڕێیانه به‌كار بهێنه.
درێژكردنه‌وه‌ی نینۆك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جوانی خانمانه، خه‌ونی هه‌موو خانمێكه نینۆكێكی درێژ و پاكی هه‌بێت، وا بكات ده‌ست و په‌نجه‌ی به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش و جوان ده‌ركه‌وێت، بۆ هێنانه دیی ئه‌و خه‌ونه ئه‌م چه‌ند گیراوه سروشتییه به‌كار بهێنه:
- سیر:
سیر چه‌ند سوودێكی ته‌ندروستی و گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌یه له درێژبوونه‌وه‌ی نینۆك، ڕۆژانه به‌كارهێنانی ئاوی سیر له‌سه‌ر نینۆكه‌كه‌ت، وا ده‌كات له ماوه‌یه‌كی كورتدا نینۆكێكی درێژی سروشتی به‌ده‌ست بێنی.
- سركه و لیمۆ:
بۆ به‌ده‌ستهینانی نینۆكێكی به‌هێز و درێژ، ماوه‌ی پێنج خولهك به ئاوی لیمۆ بیشێله، پاشان به فڵچه‌ی دان و سركه چه‌ند خوله‌كێك بیشۆ، هه‌فته‌ی دوو جار ئه‌م كاره دووباره بكه‌ره‌وه، ده‌بیته خاوه‌نی نینۆكێكی درێژ و جوان.
- زه‌یتی گوێزی هیندی:
گوێزی هیندی یه‌كێكه له‌و خواردنانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به و ڤیتامینه‌ی یارمه‌تی به‌هێزبوونی نینۆك ده‌دات، وا ده‌كات له ماوه‌یه‌كی كورتدا ببیته خاوه‌نی نینۆكێكی درێژ، ته‌نیا به شێلانی نینۆكه‌كه‌ت ڕۆژانه به زه‌یتی گوێزی هیندی.
- ڕۆنی كه‌ره:
كه‌ره پڕه له‌و پێكهاتانه‌ی یارمه‌تی گه‌شه‌كردنی نینۆك ده‌ده‌ن، وا ده‌كات بریقه‌دار و سه‌رنجڕاكێش ده‌ركه‌وێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته ڕۆژانه دوو جار بڕێكی پێویست له كه‌ره بخۆیت، بۆ ئه‌وه‌ی ببیته خاوه‌نی ئه‌و نینۆكه درێژه‌ی كه ئاره‌زووت لێیه‌تی.
- ئه‌ڤۆكادۆ:
ده‌توانی ئه‌ڤۆكادۆ و گوڵاو تێكه‌ڵ بكه‌یت تا وه‌ك گیراوه‌یه‌كی لێ دێت، بۆ ماوه‌ی 15 بۆ 20 خولهك پێی بشێله، پاشان به ئاو جوان بیشۆ، ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له‌سه‌ر ئه‌م كرداره به‌رده‌وام به، ده‌بیته خاوه‌نی نینۆكێكی به‌هێز و درێژ.