له پایزی ئه‌مساڵدا، ئه‌بده‌یتی "windows10" ده‌گاته ده‌ستی هه‌وادارانی ئه‌و كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كه هێشتا یه‌كه‌مینه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خۆیدا، كۆتا به ناسراوترین به‌رنامه‌كانی ده‌هێنێ كه بریتییه له پاینت.
به‌رنامه‌ی "Ms Paint" كه ناسراوترین به‌رنامه‌كانی ناو ویندۆز بوو، ماوه‌ی 30 ساڵه خه‌ڵكی بۆ كاری ده‌ستكاریی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر وێنه به‌كاری ده‌هێنن و كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌بوو، به‌ڵام كۆمپانیاكه بڕیاری داوه ئیتر ئه‌و به‌رنامه‌یه نوێ نه‌كاته‌وه و نه‌یهێڵێ.
پێشتر چه‌ند جارێك كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ویستی گۆڕانكاری گه‌وره له‌و به‌رنامه ساده‌یه‌دا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ڕكابه‌ری به‌رنامه‌كانی ئه‌دۆب، به‌ڵام نه‌یتوانی ئه‌وه بكات، بۆیه به ناچاری بڕیاری نه‌هێشتنی دا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هێشتا زۆرێك له به‌كارهێنه‌ران سوودی لێ ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش تاكه قوربانیی ئه‌و نوێكردنه‌وه‌یه نابێت كه له پایزی ئه‌مساڵدا دێته ئاراوه، به‌ڵكوو "ئاوت لوك ئێكسپرێس" و "ڕیده‌ر"یش به هه‌مان شێوه نامێنن.
جێی ئاماژه‌یه، بۆ یه‌كه‌م جار كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، به‌رنامه‌ی پاینتی له ساڵی 1985 له‌سه‌ر ویندۆزی 1.0 دانا.