ئامانجی ئەم وێنە خۆشەویستییانە چی بوو؟

:: PM:02:19:25/07/2017 ‌
ئامانجێکی شاراوە لە پشت وێنەی خۆشەویستی ئەو بەتەمەنانە هەیە، ماوەیەکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەرسام کردووە.

ئێرینا نیدیاڵکۆڤا ئەو وێنەگرە ڕووسییەیە کە بە کارەکانی تەواوی هەوادارانی سەرسام کردووە، هەر جارە بە چەند مۆدێلێکی نوێ و جیاواز، وێنەکانی بڵاو دەکاتەوە.

لەبەر ئەوەی زۆرینەی خەڵک باوەڕیان بە خۆشەویستیی کاتیی هەیە، پێیان وایە لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەن خۆشەویستیش کاڵ دەبێتەوە، ئێرینا بڕیاری دا، چەند وێنەیەکی خۆشەویستی نێوان هاوسەرە بەتەمەنەکان بڵاو بکاتەوە بۆ ئەوەی ئەو خۆشەویستییەی نێوانیان لە وێنەکانیدا بسەلمێنێ.

''کارل و ئیڵی'' نموونەیەکن لەو خۆشەویستییەی لە چاوی کامێراکەی ئێریناوە بە خەڵک پیشان دران، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەیەکی زۆری هەبوو، زۆربەی خەڵک بە نوێبوونەوەی خۆشەویستیی ناویان بردن.

ئێرینا جگە لەم وێنانە چەندان وێنەی هاوسەرگیری و مۆدێل و منداڵی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش گرتووە، بەڵام بڕیاریداوە بەردەوام بێت لەسەر گرنگیدان بە وێنەی بەتەمەنەکان. سەبارەت بە ئامانجی ئەم جۆرە وێنانەش گوتی من دەمەوێت بۆ هەموو دنیا بسەلمێنم خۆشەویستی هەمیشەیی بوونی هەیە، ئەم وێنانەشی لە ژێر ناونیشانی ''خۆشەویستیی نامرێت'' بڵاو کردەوە.



























وشە - ڕێناس شابان