له 24 سه‌عاتى ڕابردوو له هه‌رێمى كوردستان له نۆ رووداوى جیاواز نۆ هاووڵاتى گیانىان لەدەست داوە، ده‌سته‌ى مافى مرۆڤیش دەڵێ، كاتى ئه‌وه هاتووه به‌رپرسان بێنه ده‌نگ و بپرسن بۆچى ئه‌م هه‌موو كوشتن و خۆ كوشتنه ڕوو ده‌دات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ـى ته‌مووز، محه‌مه‌د گۆمه‌شینى گوته‌بێژى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، زۆربوونى ڕووداوه‌كان به‌هۆى كێشه سیاسى و ئابوورىیەکان و زۆربوونى چه‌ك له ماڵه‌كانە، بۆیه پێویسته به‌رپرسان بێنه سه‌رخه‌ت و بپرسن ئه‌و هه‌موو ڕووداوه له‌به‌رچى ڕووده‌دات.
گوته‌بێژى ده‌سته‌ى سه‌ربخۆى مافى مرۆڤ ده‌ڵێت، زۆرێك له ڕاگه‌یاندنه‌كان ڕۆڵێكى خراپ ده‌بینن له زۆربوونى ڕووداوه‌كان، چونكه له هۆكارى ڕووداوه‌كان ناكۆڵنه‌وه به‌ڵكو ته‌نها وه‌كو هه‌واڵ بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وڕووداوانه له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى ڕابردوو ڕوویان داوه به‌م شێوه‌یه بووه:
له‌سلێمانی گه‌نجیك خۆی خنكان
له‌كۆیه ته‌رمی ژنیك دۆزراوه
له‌سۆران ته‌رمی ژنیك دۆزراوه
له‌خه‌بات گه‌نجیك كوژراوه‌و یه‌كی تر برینداره
له‌كه‌ركووك برایه‌ك براكه‌ی خۆی كوشت
له سلێمانی پێشمه‌رگه‌ك خۆی كوشت
له‌سێمێل منداڵێك به‌هۆی ده‌ستكاری چه‌كه‌وه كوژرا
ته‌رمى منداڵێك له كه‌ركووك دۆزرایه‌وه
شه‌وى ڕابردوو ده‌ست درێژى گوله له هاووڵاتیه‌ك كرا‌و كوژرا و برایه‌كى به‌سه‌ختى برینداربوو له كه‌ركووك
خنكانى گه‌نجێك له زێى گه‌وره له سنوورى نێوان كوردستان و توركیا