كۆمیسۆنی هەڵژاردنەكانی هەرێم گرێبەستی لەگەڵ سێ‌ كۆمپانیا واژوو کرد

:: PM:03:16:25/07/2017 ‌

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی لە هەرێمی كوردستان گرێبەستی لەگەل سێ‌ كۆمپانیا واژوو کردووە  بە مەبەستی هاوكاری و هەماهەنگی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم.

ئەمڕۆ سێشەم 25ی تەمووز، شێروان زرار گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان بۆ "وشە" رای گەیاند، پرۆسەی دەنگدان لەهەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە رێگای سندووقی دەنگدانەوە دەبێت، بەڵام لە دەرەوەی وڵات لەڕێگای ئەلیكترۆنییەوە ئەنجام دەدرێت و لەئێستادا كار لەسەر پرۆژەیەكی ئەلیكترۆنی دەكەین بۆ كوردانی دەروەی وڵات بۆ بەشداری کردن لە ریفراندۆمی 25ی سێپتەمبەر.

زیاتر روونی دەکاتەوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی دەنگدان بۆ ڕیفراندۆم، گرێبەستمان لەگەڵ سێ‌  كۆمپانیا كردووە بۆ ئەوەی هاوكار و هەماهەنگ بن لە بەڕێوەچوونی ریفراندۆم و لە ئێستادا ئەوانیش سەرقاڵی كارەكانیانن.

گوتەبێژی کۆمیسیۆن دووپاتی دەکاتەوە، هەر ئەو كۆمپانیایانەش كە گرێبەستمان لەگەڵ كردون لە دەرەوەی هەرێمەوە  پێداویستییەکانی ریفراندۆم، وەك كابینە و سندوق و تەواوی پێداویستیەكاندەهیننە کوردستان.

حەوتی حوزەیران/یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، رۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتێمبەری داهاتوویان وەك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد.

 وشە/سەلام هانەدنی 



وشە - هیدایه‌ت جان