مەرج نییە بەکارهێنانی مەسکارا هەر ئەوە بێت کە فڵچەکەی بهێنی بە برژانگتدا، چەند نهێنییەک هەن کە وا دەکات برژانگت پڕ و درێژ دەرکەوێت بە هۆی مەسکاراکەتەوە.
بەکارهێنانی مەسکارا بە شیوەیەکی هەڵە تاڵەکانی برژانگت بەیەکەوە دەنووسێنێت و ژێر و سەری چاوت ڕەش دەکات و بڕژانگت تەنک پیشان دەدات، بۆیە بڕژانگی دەستکرد بەکاردێنن.
بۆ ئەوەی بڕژانگی سرووشتیت بە شێوەیەکی پڕ و درێژ دەرکەوێت ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکە:
ئەوەی پێویستتە:
مقەستی بڕژانگ
قەڵەمی چاو ڕەشکردن
ڤاسلین
مەسکارا (بۆ درێژیی برژانگەکەت گونجاو بێت)
- هەنگاوی یەکەم:
برژانگەکەت هەڵگەڕێنەوە، بە مقەستەکەت سێ جار لەسەر یەک، هەر جارەو پێنج چرکە لەسەری بهێڵەوە، تاکو بە شێوەیەکی زۆر جوان بوەستێت و ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە، جاری یەکەم لەسەر تاڵی بڕژانگەکانت، دووم لە قەراغی برژانگەکەت و سێیەم لە ناوەڕاستی بڕژانگەکەت داینێ، پاشان یەکەم چین مەسکارا بێنە بە بڕژانگتدا و بۆ ماوەی سێ چرکە بوەستە تاکو وشک دەبێتەوە.
- هەنگاوی دووەم:
بە هەردوو ڕوو مەسکارا بهێنە بە بڕژانگتدا و کە وشک بۆیەوە دوو چینی تریشی لێبە. ئەگەر تۆزێک لە مەسکاراکە بەر قەراغی چاوت کەوتبوو، بە کلێنس بیسڕە، بەڵام وریابە کلێنسەکە بەر تاڵەکانی برژانگت نەکەوێ.
- هەنگاوی سێیەم:
کەمێک ڤاسلین بخە سەر پەنجەت و بە هێواشی بیخە سەر بڕژانگت، وریای بیت مەسکاراکەت لێ نەکاتەوە، بە قەڵەمی چاو ڕەشکردنەکەت بەشی سەرەوەی ناوی چاوت ڕەش بکە، ئەگەر ئارەزووت لێی بوو خوارەوەش.
بەم شێوەیە دەبیتە خاوەنی بڕژانگێکی پڕ و درێژ، هاوشێوەی بڕژانگە دەستکردەکان، دەتوانی مەسکارای ڕەنگی شین و سەوز و ڕەنگەکانیتریش بەکاربێنیت، بەتایبەت ئەگەر قژت کاڵە یان بڕژانگ و برۆت تۆخ نییە. پێویستە ئاگاداری هەڵگرتنی مەسکاراش بیت، چونکە چاو ئەندامێکی هەستیارە و ئەگەری گواستنەوەی بەکتریای هەیە لە ڕێگەی مەسکاراکەوە.