"وشە" ناوی سکرتێری نوێی حزبی شیوعی ئاشکرا دەکات

:: PM:05:30:31/10/2016 ‌

لە كۆنگرەی شەشەمی حزبی شیوعی كوردستان كە ماوەی سێ‌ ڕۆژ لەشاری هەولێر بە ئامادەبوونی 200 ئەندامی كۆنگرە بەردەوام بوو تیایدا سەركردایەتیەكی نوێیان بۆ حزب هەڵبژاردوو ئەمڕۆ دووشەمم، ئەم سەركردایەتیە كۆمیتەی ناوەندی هەڵبژارد و سكرتێری نوێیش لەلای ئەم كۆمیتەیە هەڵبژاردرا .

كاوە محمود بە سكرتێری نوێی حزبی شیوعی كوردستان هەڵبژێردرا بە دەنگدانی كۆمیتەی ناوەندی بۆ ئەم مەبەستە "وشە" پەیوەندی بە هندرێن ئەحمەد گووتەبێژی كۆنگرە كرد ناوبراو ڕەتی نەكردوە بەڵام ڕایگەیاند كە ئەمشەو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا دەرئەنجامی كۆنگرەكە ڕادەگەیەنین .

حزبی شیوعی كوردستان لە 30ی حزیرانی 1993 لەكۆنگرەی دووەمی هەرێمی كوردستانی حزبی شیوعی عێراق راگەیەنرا لەكۆنگرەی یەكەمەوە ( عومەر عەلی شێخ عەلی 1993 سكرتێری یەكەم و 1994 -2004 كەریم ئەحمەد و پاشان لەساڵی 2004ـەوە كەمال شاكر تاوەكو ئێستا).

لە كۆنگرەی شەشەمی حزبی شیوعی كوردستان چەند بڕیارێكیش دەرچوە لەوانە كەم كردنەوەی ماوەی سكرتێری لە سی خول بۆ دوو خولی ئێستاو پێدانی كورسیكە ڕێژەكەی چوار كورسیە بە ئافرەتان .

رامیار جواد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د