مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ى عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێكخه‌رى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دەکات و تێیدا هیوا دەخوازێت هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری گشتی و سه‌ركردایه‌تیی نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ببێته فاكته‌ری پته‌وتركردنی یه‌كڕیزی و یه‌كخستنی هه‌موو تواناكان بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ى ته‌مووز، به پێى راگه‌یه‌نراوێَكى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگەی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی به ڕێكخه‌ری گشتیی نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كردوه و پیرۆزبایى لێ كردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا بارزانی وێڕای پیرۆزبایی له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هیوای خواستووه هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری گشتی و سه‌ركردایه‌تیی نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ببێته فاكته‌ری پته‌وتركردنی یه‌كڕیزی و یه‌كخستنی هه‌موو تواناكان بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان.
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ئه‌مڕۆ به‌كۆی ده‌نگی 38 ئه‌ندامی جڤات كرا به رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوكات پێنج كه‌سی تر بۆ خانه‌ی راپه‌راندن هه‌ڵبژێردران.