ئاڵا هۆشیار ته‌یب ده‌رهێنه‌ر و ڕیپۆرته‌ر كه وه‌ك په‌یامنێر ماوه‌ی دوو ساڵ و نیو له ته‌له‌ڤزیۆنی NRT كاری كردووه، له‌سه‌ر بۆچوونێكی فه‌یسبووك كه به ڕه‌خنه له شاسوار عه‌بدولواحید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه‌ناڵه‌كه و كۆمپانیای نالیا لێك دراوه‌ته‌وه، ده‌ریان كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، ئاڵا هۆشیار له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، پۆستێكی بڵاو كرده‌وه كه "ئێن ئاڕ تی" لەسەر وتارێک دووسەد هەزار مووچه‌بڕی كردووه و دواتریش فه‌سڵ كراوه و خۆی ده‌ڵێ، ئه‌مه "نەوه‌ک تراژدیا، کۆمیدیایشی تێ پەڕاندوە".
ساڵی پار، به‌هۆی فیلمێكی دۆكۆمێنتاری كه سه‌باره‌ت به شه‌ڕی داعش بووه، به‌شداریی له فێستیڤاڵی كان كردووه، به‌ڵام كه‌ناڵه‌كه به‌بێ بایه‌خدان به ناوی ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی، ته‌نیا وه‌ك شانازییه‌ك بۆ خۆیان له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه بانگه‌شه‌یان بۆ كردووه. ئاڵا خۆی وا ده‌ڵێ.
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و لێدوانه‌دا بۆ "وشه" گوتی: من تاكه په‌یامنێری ئه‌و كه‌ناڵه بووم له شه‌ڕدا له میحوه‌ری كه‌ركووك بریندار بووم، ده‌ستی چه‌پم به‌بۆنه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌وه له‌كار كه‌وتووه، له كاتێكدا له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵ و نیوه‌ی له‌وێ كارم كردووه، سوودمه‌ند نه‌بووم له هیچ شتێكی كه‌ناڵه‌كه، ته‌نانه‌ت به كامێرا و كه‌ره‌سته‌ی خۆم كارم كردووه و به ئۆتۆمبێلی خۆم ڕۆشتووم بۆ هه‌ر كارێك كه كردبێتم.
سه‌باره‌ت به فه‌سڵكردن و مووچه‌بڕینه‌كه‌ی گوتی، له ماوه‌ی ڕابردوو وتارێكم نووسی به ناوی "ئین ئار تی لە نیوان یاری رۆژنامەوانی یان پۆپۆلیزم"، له‌سه‌ر ئه‌وه به 200 هه‌زار مووچه‌بڕ كرام، هاوڕێیه‌كم مووچه‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتم و به‌ویان گوتبوو، دواتر فه‌سڵ كرام.
ئه‌مڕۆ به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆم ئاگه‌دار بكه‌نه‌نه‌وه، له گرووپی "سایت و په‌یامنێران" له فه‌یسبووك ده‌ركرام، دواتر هاوڕێیه‌كم ئاگه‌داری كردمه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌م له شاسوار گرتووه، فه‌سڵ كراوم. ئاڵا هۆشیار ته‌یب وای گوت.
شاسوار عه‌بدولواحید خه‌ریكی هه‌ڵمه‌تێكه دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ڕۆژانه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی و په‌یجه فه‌رمیی و فه‌یكه‌كانی ئێن ئاڕ تی، په‌یامه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه و به پاره سپۆنسه‌ریان ده‌كات، هه‌موویان دنه‌دانی خه‌ڵكن بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ده‌نگدان به ڕیفراندۆم و ئامانجیشی ئه‌وه‌یه له داهاتوودا قه‌واره‌یه‌كی سیاسی دروست بكات، خۆشی لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی "واشنتن پۆست" نەیشاردەوە، دەیەوێ لە هەڵبژاردنی داهاتوودا لیستی خۆی هەبێت و ببێتە سەرۆک وەزیران، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه نزیکەی چل ملیۆن دۆلاری لە حکوومەت وەرگرتووە، جیا لە رووبەرێکی فراوانی زەویوزار لە سلێمانی کە گوندی ئەڵمانی و چاڤی لاند و چەندان پرۆژەی تری لە سەر بنیات ناوە. هەروەها داوایەکی زۆری خەڵکیشی لەسەرە کە بەناوی پشکەوە پارەکانی خواردوون و نەیداونەتەوە. هه‌ر چه‌نده خاوه‌ن پشكه‌كان خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و له دادگای سلێمانی سكاڵایان له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید تۆمار كردووه، به‌ڵام كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ئه‌و وتاره‌یه (بێ ده‌ستكاری و هه‌ڵه‌چن) كه ئاڵا هۆشیار ته‌یب له‌سه‌ری له ته‌له‌ڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی ده‌ركرا:
ئین ئارتی لە نیوان یاری رۆژنامەوانی یان پۆپۆلیزم...
وەک هەر میدیایەکی تر لە کوردستان ئین ئارتی‌ش کار لە سەر دروستکردنی بینەر دەکات. پێناسەی میدیاکانی تر بە روونی دیارە، بەڵام ئەوەی هەتا ئیستە دیار نییە و رەنگە لە داهاتوویەکی نزیک ئەویش رووی خۆی دەربخات ( ئین ئارتییە ). ئیمە لە سێ سەدەی رابردوو و لە گەڵ سەرهەڵدانی بەرەی چەپ و کمۆنیستەکان، حیزبەکان بە تایبەت چەپەکان هەڵگری رۆحێکی پۆپۆلیستانە بوون و دەیانویست جەماوەر دوای خۆیان بخەن، جەماوەر بە باش و خراپ. دواتر ئەو رەوتە پۆپۆلیستیە لە نیو میدیاکان کاڵ و کاڵتر بووە، هەتا ئەو کاتەی ئین ئارتی دەستی بە پەخش کرد. و لە دوای چەند کاتژمێرێک بە سەر پەخشیدا دژبەرانی پۆپۆلیزم (دەسەڵات) ئەو میدیایەن سوتاند. ئەگەر چی بۆ ماوەیەک ئین ئارتی لە گواستنەوەی رۆحە پۆلپیستیەکەی خۆی بە دوور گرت، بەڵام کەم تا زۆر هەناسە پۆپۆلیستیەکەی ئین ئارتی هەتا بە ئەمڕۆ بەردەوام بووە، هەر بۆیە بەرنامەکانیان دەنگی نارازی شەقام دەگوازێتەوە بێ ئەوەی رۆڵی بەرپەرچ دانەوەی ئەو هەناسە پۆپۆلیستیەیە لە نیو ئەو میدیایەدا زەق بکرێتەوە.
لە ئیستادا کە خەڵکی کوردستان لە نیوان بەڵێ و نەخیر بۆ ریفراندۆم نازانن دەنگ بە کامیان بدەن، ئین ئارتی وەک ئاماژەم پێدا: لە رۆژانی داهاتوو پیناسەی خۆی دیاری دەکات. دەنگی بەرزی نەخیر بۆ ریفراندۆمی هەڵگرتوە. کە ئەو دروشمەش لە پێناو دوو بابەتدا
١- وەک زۆربەی میدیاکاران بیستیوانە دروستکردنی حیزبێکە کە شاسوار رۆڵی تیدا هەیە
٢- ئەو شەقامە نارەازییە کە لە زۆنی سەوز هەیە و ئین ئارتی‌ش رۆڵی لۆکا‌ڵی خۆی دەگێڕێ.
لە رۆژانی دیاری کردنی رۆژی ریفراندۆمەوە ئین ئارتی بە گڕ و تینەوە کار لە سەر نا بۆ ریفراندۆم دەکات ( ئەوەش بردنە ژیر پرسیاری ئەو دروشمەیە کە هەڵیانگرتوە).
لەمەودا لە گەڵ هەر بەرپرسێکی تڕکەنی ئوروپی دابنیشم ئەیکەم بە هەواڵی بەپەلە وەک هەندێک موراهەقی تازە پێگەیشتوو دەیکەن.