ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێمى كوردستان راپۆرتى ساڵێكى له‌باره‌ى ره‌وشى مافى مرۆڤ بڵاو كرده‌وه و به پێى گوته‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌كه‌ش له ته‌واوى سێكته‌ره‌كاندا ره‌وشى مافى مرۆڤ له خراپیدایه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ى ته‌مووز، ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێمى كوردستان راپۆرتى ساڵێكى له‌باره‌ى ڕه‌وشى مافى مرۆڤ بڵاو كرده‌وه كه تێیدا هاتووه، ره‌وشى كرێكاران له ماوه یه‌ك ساڵدا خراپ بووه و له‌و ماوه‌یه‌دا 64 كرێكارى بیانى و ناوخۆى له‌كاتى كاركردندا گیانییان له ده‌ست داوه.
هه‌ر به پێى راپۆرته‌كه، له كۆی 840 گۆڤار و رۆژنامه، ئێسته له هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا 20 گۆڤار و رۆژنامه ده‌ر ده‌چن كه به‌شێكى زۆرى داخستنى ئه‌و راگه‌یاندنانه پێوه‌ندى به ته‌نگژه‌ى داراییه‌وه هه‌یه و كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئازادى راده‌ربڕین دروست كردووه.
هاوكات زیا په‌ترۆس سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێمى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند كه له نێوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه‌دا باسى ئه‌وه‌ش كراوه كه له ته‌واوى سێكته‌ره‌كان ره‌وشى مافى مرۆڤ له خراپیدایه به پێى به‌دواداچوونه‌كانى "ئه‌وان".
راپۆرته‌كه‌ى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ ئاماژه‌ى به كه‌مى سه‌نته‌ره‌كانى راهێنان و نه‌خۆشیی كردووه له كوردستان و ئاشكراى كردووه له هه‌رێمى كوردستان پێنج هه‌زار نه‌خۆشیی ده‌روونى هه‌یه و كه‌مترین نه‌خۆشخانه‌ى ده‌روونى هه‌یه. دوو هه‌زار و 900 منداڵ نه‌خۆشیی ئۆتیزمییان هه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا سێ سه‌نته‌رى چاره‌سه‌ر هه‌یه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى 10 هه‌زار و 418 نه‌خۆشیی تاڵاسیمیا هه‌یه و كه‌متر چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
به پێى راپۆرتى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا 66 ژن كوژراون و خۆیان كوشتووه، هاوكات ره‌وشى زیندانه‌كان خراپه و تا ئێسته 252 كه‌یس سزاى له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه و چاره‌نووسیان یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێمى كوردستان ساڵانه راپۆرتى تایبه‌تى خۆى به ڕه‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ بڵاو ده‌كاته‌وه.