له سنوورى شارى سلێمانى بڕیار درا پاره‌ى وانه‌بێژى مامۆستایان دابه‌ش بكرێت، ئه‌وه‌ش به پێى ئاگه‌دارییه‌كى په‌روه‌رده‌ى رۆژهه‌ڵاتى سلێمانى.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ى تهمووز، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتى سلێمانى ئاگه‌دارییه‌كى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، سبه‌ى بۆ پاره‌ى وانه‌بێژى مانگى نیسان دابه‌ش ده‌كرێت و بۆ ئه‌ومه‌به‌سته به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ده‌توانن پاره‌كان وه‌ربگرن.
له ئاگه‌دارییه‌كه‌دا داوا كراوه كه له ڕۆژى دیاریكراودا پاره‌كه وه‌ربگیرێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه پاره‌ى وانه‌بێژى به پێى ڕێنوێنى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ر وانه‌یه‌ك 1500 دیناره، به‌مه‌رجێك مامۆستاكه به‌شه وانه‌ى خۆى له ڕۆژێكدا ته‌واو بكات.
ده‌رچووانى زانكۆكان كه تا ئێسته به فه‌رمى له لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دانه‌مه‌زراون كارى وانه‌بێژى ده‌كه‌ن.