به‌رپرسی كاروباری وڵاتانی دراوسێ له یه‌كێتیی ئه‌وروپا راى گه‌یاند كه ڕێككه‌وتننامه‌ی په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ توركیا به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ ڕێگه‌گرتن له زۆربوونی كۆچبه‌ران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ى تهمووز، یۆهانس هانی به‌رپرسی كاروباری وڵاتانی دراوسێ له یه‌كێتی ئه‌وروپا راى گه‌یاند، له به‌رامبه‌ر بڕى سێ ملیار یۆرۆ، توركیا به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ژماره‌ی كۆچبه‌رانی كه‌م كردووه‌ته‌وه كه له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فغانستانه‌وه له ڕێی توركیاوه دێن بۆ ئه‌وروپا و به تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا.
زیاتر گوتى، ئێسته‌ى رێككه‌وتنى په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ توركیا به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى "
ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا" بڵاوى كردووه‌ته‌وه، بڕیاره له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و وه‌زیری توركیا بۆ كاروباری یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆ ببنه‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ئه‌ڵمانیا باشترین ئاراسته بوو كه كۆچبه‌ران ڕوویان تێ ده‌كرد، به‌ڵام دواتر پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌دا تێك چوو به هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكار و له‌م دواییانه‌ش هه‌ردوولا یه‌كتریان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان جێی قبووڵكردن نییه.
هه‌روه‌ها نه‌مسا داوای كرد گفتوگۆكان سه‌باره‌ت به هاتنه ناوه‌وه‌ی توركیا بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا بوه‌ستێنرێت، دوای ئه‌وه‌ی توركیا كه‌مپینێكی ده‌ست پێ كرد دوای كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی ساڵی ڕابردوو.
توركیا به‌هۆی ئه‌و كه‌مپینه‌وه نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌سی گرت و له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دان دادگایی بكرێن كه له نێویاندا هاووڵاتییه‌كی ئه‌ڵمانی تێدایه كار بۆ كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ ده‌كات.