ره‌نگه پرسیاری هه‌موو كوڕ و كچێكی گه‌نجی لاواز ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت چ خۆراكێك بخوات قه‌ڵه‌و ببێت و سوودی بۆ ته‌ندرووستیشی هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ی ته‌مووز، ڕاهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی مامۆستا گه‌یلانی ئیسماعیل به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، زۆر جار گه‌نجی تازه پێگه‌یشتوو به‌ده‌ست لاوازی جه‌سته‌یه‌وه ده‌ناڵێنێت كه هۆكاری سه‌ره‌كی له بێ سیسته‌می خۆراك خواردن دێ، خواردنی هه‌ندێك خۆراك هه‌یه له‌وانه‌یه چه‌وریش بێت، به‌ڵام ناتوانێت كه‌سه‌كه قه‌ڵه‌و بكات.
به بۆچوونی ئه‌و ڕاهێنه‌ره ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند جۆرێك خۆراكی ڕۆژانه‌ن كه سوودی زۆری ده‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی كه‌م خۆریان هه‌یه:
*هه‌نگوین، خواردنی هه‌نگوین له ژه‌می به‌یانیاندا یان له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌تی سروشتی تێكه‌ڵاوی بكه‌یت، ئه‌مه وا ده‌كات ئاره‌زووی خواردن زیاد بێت.
*په‌تاته، ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ماده ڕیشاڵییه‌كان و ڤیتامین C، پارێزگاری له توندی جه‌سته ده‌كات و كێشی له‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروستی زیاد ده‌كات.
*نان، سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی مادده‌ی كاربۆهیدراته، یارمه‌تی زیادكردنی كێشی له‌ش ده‌دات.
*په‌نیر، له بڕێكی زۆر له ماده‌ی چه‌وری ته‌ندروست پێك هاتووه، هه‌روه‌ها پڕۆتین و كانزا و ڤیتامینی تێدایه، كه یارمه‌تی زیادكردنی كێشی له‌ش ده‌دات.
*شیری پڕ چه‌وری، بوونی ماده‌ی كالیسیۆم ئێسك و ددانه‌كان به‌هێز ده‌كات، هه‌روه‌ها كێشی له‌شیش زیاد ده‌كات.
*گۆشتی سوور، له كۆمه‌ڵێك ماده‌ی كانزایی پێك هاتووه و كالۆرییه‌كی زۆر ده‌دات به‌له‌ش.
*كه‌ره(زبده)، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌كاربهێنرێت، ئه‌وا كێشی له‌ش به باشی زیاد ده‌كات.
*هێلكه، له ماده‌ی پڕۆتین پێك هاتووه، كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر زیادكردنی كێشی له‌ش.
*ئه‌ڤۆكادۆ، له‌ترشه چه‌وری ته‌ندروست پێك هاتووه، كاتێك ڕۆژانه ده‌خورێت یارمه‌تی زیادكردنی كێشی له‌ش ده‌دات.
*مۆز، له‌شه‌كری سروشتی پێك هاتووه، وزه‌یه‌كی زۆر به‌له‌ش ده‌دات، كێشی له‌ش زیاد ده‌كات.
*مێوژ، كالۆرییه‌كی باش به‌له‌ش ده‌دات، له ڤیتامین و ترشی ئه‌مینی پێك هاتووه، كێشی له‌ش زیاد ده‌كات.
*خورما، زۆر به‌سووده بۆ زیادكردنی كێشی له‌ش، چاره‌سه‌ری كه‌م خوێنیش ده‌كات، كێشی له‌شیش زیاد بكات.
*نیشاسته، برنج و مه‌عكه‌ڕۆنی به‌هۆی بوونی ماده‌ی شه‌كر و كاربۆهیدرات به‌سووده بۆ زیادكردنی كێشی له‌ش.
*ڕۆنی زه‌یتوون، ڕۆنه سروشتییه‌كانی پڕه له كالۆری، به‌كارهێنانی له‌به‌رنامه‌ی خۆراكییه‌كی باش‌دا ده‌بێته هۆكاری زیادكردنی كێشی له‌ش، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خواردنی زه‌یتوون له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌وچكێك له زه‌یتی زه‌یتوون كێشت زیاد ده‌كات و زۆر به‌سوودیشه بۆ ته‌ندروستی سێكسی.