ترەمپ به‌ توندی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێران ده‌كات

:: AM:09:10:26/07/2017 ‌

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هەڕەشەی لە ئێران كرد و داوای كرد تاران بە تەواوی پابەند بێ بە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا، بە پێچەوانەوە ئەو وڵاتە تووشی كێشەی زۆر و گەورە دەبێت.

ترەمپ لەبەردەم هەزاران پشتیوانانی وتارێكی دا و گوتی، تا ئێستەش هۆشداری بە تاران دەدەین و بە وردی مامەڵەیان لەگەڵ دەكەین لەسەر پرسی ڕێككەوتنی ئەتۆمی كە لە 2015 لەلایەنن ئۆباماوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە.

ترەمپ دووپاتی لەوە كردەوە كە ئێران سزای قورس و كێشەی گەورەتر ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ئەگەر بەردەوام بێ لە پێشێل كردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی و پەرەدان بە مووشەكی بالیستی و دەستوەردان لە كاروباری وڵاتانی ناوچەكە.

ترەمپ لە ویلایەتی ئۆهایۆ بەشی زۆری قسەكانی بۆ دژایەتی و هۆشداری دان بە ئێران تەرخان كرد و زیاتر گوتی، ئەگەر ئێران پابەند نەبێ بە ڕێككەوتنەكە، ئەوا كێشەی گەورەیان تووش دەبێ، ئەمە دەڵێم و دڵنیا بن لەوەی كێشەی گەورە بەرۆكی تاران دەگرێ.

هەروەها گوتی، لەوباوەڕەدا نیم بڵێن سوپاس بۆ ئەمەریكا، بەڵام لە داهاتوویەكی  زۆر دوور ئەو كێشانە ڕوو نادەن، بەڵكو نزیكن.

سەرچاوە/سكای نیوز.



وشە - باز ئه‌حمه‌د