ڤیدیۆ.. بایرن میونشن بەنیو سەعات لە چێڵسی بردەوە

:: AM:09:52:26/07/2017 ‌

یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی ئەڵمانیا سەركەوتنێكی گەورەی بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ بەسەر یانەی چێڵسی پاڵەوانی ئینگلتەڕا بەدەستهێنا لە چوارچێوەی یارییە هەڤاڵینییەكانی پاڵەوانیەتیی جامی پاڵەوانان لە وڵاتی سەنگافورا.

هەرسێ گۆڵەكەی یانەی بایرن میونشن لە كەمتر لە نیو سەعاتی گێمی یەكەمی یارییەكە هاتنە تۆماركردن، گۆڵی یەكەم لەلایەن رافینیای یاریزانی بەڕازیلی لە خولەكی 6 و دوو گۆڵەكەی تریش لەلایەن تۆماس مولەر لە خولەكانی 12 و 27 تۆمار كران.

دوو گۆڵەكەی یانەی چێڵسیش لەلایەن ماركۆس ئەڵۆنسۆ لە كاتی زیادكراوی سێیەمی گێمی یەكەم و میچی باچوای لە خولەكی 83ی گێمی دووەم هاتنە تۆماركردن.

جێی باسە لە خولەكی 63ی گێمی دووەمدا ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و نوێی یانەی چێڵسی هاتە نێو یاریگە، بەڵام نەیتوانی هیچ گۆڵێك تۆمار بكات و یانە نوێیەكەی لە شكست دەرباز بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م