نوێنەرى بەرشەلۆنە لە لەندەنە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەستێرەیەكی نوێ
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەوڵەكانی چڕ كردووەتەوە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ فیلیپ كۆتینیوی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی بەڕازیلی و یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا.
رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: یانەی بەرشەلۆنە بەفەرمی دەستی بە جموجۆڵەكانی كردووە بۆ تەواوكردنی كارەكانی گرێبەستكردن لەگەڵ كۆتینیو.
بۆ ئەمەش دوو نوێنەری یانەی بەرشەلۆنە گەیشتوونەتە شاری لەندەنی پایەتەختی ئینگلتەڕا تا لەگەڵ بەرپرسانی یانەی لێڤەرپوول و كۆتینیو قسە بكەن.
بەگوێرەی زانیارییەكان چاوەڕوان دەكرێ نرخی گرێبەستەكەی كۆتینیو لەسەر یانەی بەرشەلۆنە لەنێوان 80 بۆ 100 ملیۆن یۆرۆ بێت.
ئەمە لە كاتێكدایە كە یورگن كلۆپی راهێنەری یانەی لێڤەرپوول پێشتر ئاشكرای كردبوو نەخۆی و نە یانەكەی بەهیچ شێوەیەك نیازی فرۆشتنی كۆتینیویان بۆ هیچ یانەیەكی تر نییە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم