بەوێنە... كیژان گرنگی بە منداڵان دەدات

:: AM:10:32:26/07/2017 ‌

خانمە گۆرانیبێژ كیژان ئیبراهیم خەیات دوای ماوەیەکی زۆر بەشێوەیەكی جیاواز لە ڕانیە دەردەكەوێت و دەبێتە ئەندامێكی لێژنەی هەڵسەنگاندنی منداڵانی بەهرەمەند.

ئەمڕۆ چوارشەم 26ی تەمووز ساوێن حەمید خانمە گۆرانیبێژی ئاگادار لەو بەرنامەیە بەوشەی راگەیاند, لە شاری ڕانیە و دەوروبەری بەرنامەی "كیدس ڤۆیس" كە بەرنامەیەكی منداڵانە بۆ هەڵسەنگاندنی منداڵانی بەهرەمەند لە بواری دەنگخۆشیدا، دەست پێ دەكات بە بە شداری هەریەك لە گۆرانیبێژان ڕۆژین و كیژان ئیبراهیم خەیات و حەسەن، ئەو هونەرمەندانە ئەندامانی لێژنەی هەڵسەنگاندنی ئەو بەرنامەیەن.

بەهرەمەندانی دەڤەڕی ڕانیە و قەڵادزێ و چوارقورنە و حاجیاوا و دەوروبەی دەتوانن بەشداری لەو بەرنامەیەدا بکەن بۆ هەڵبژاردنیان وەک باشترین دەنگ و تاقیكردنەوەیان بۆ دەكرێت.

ئەو بەرنامەیە لە سەرجەم شار و شارۆكەكانی كوردستان ئەنجام دەدرێت و بەهرەمەندانی دەنگخۆش هەڵدەبژێردرێن و قۆناغ بە قۆناغ بەهرەمەندەكان دەمێننەوە تا كۆتایی بەرنامەكە.

هەریەك لە گۆرانیبێژان كیژان و ڕۆژین و حەسەن خاوەن چەند بەرهەمێكی هونەرین لە بواری گۆرانی و ئەزمونیان هەیە لە میوزیك و گۆرانی كوردی بۆیە كراون بەئەندامی لێژنەی هەڵسەنگاندنی ئەو بەرنامەیە.

هەولێر / شاخەوان شێخانی











وشە - هیدایه‌ت جان