له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی ته‌كنه‌لۆجیادا به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله زیره‌كه‌كان له زیادبووندایه، به‌ڵام له ئێسته‌دا كڕینی مۆبایلی زیره‌ك چه‌ند زیانێكی گه‌وره‌ت لێ ده‌دات.
ماڵپه‌ڕی ''بزنز ئینسایده‌ر'' چه‌ند ڕێنوێنی و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی به خوێنه‌رانی دا تا دوور بكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ك، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆریش پێویستت پێی بێت، چونكه له ماوه‌یه‌ی چه‌ند هه‌فته و مانگێكی نزیكدا چه‌ند مۆبایلێكی نوێ بڵاو ده‌بێته‌وه كه به باشترین مۆبایلی مێژوو ده‌ناسرێن.
له مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵدا، كۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایله نوێیه‌كه‌ی ''گاله‌كسی نۆت 8'' بڵاو ده‌كاته‌وه، كه ته‌واوی ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی تێدا پڕ كردووه‌ته‌وه كه له ''گالاكسی ئێس 8'' هه‌یبوو.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای ئه‌پڵ له مانگی نۆدا، سێ مۆبایلی جیاواز ده‌خاته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانی، باشترینیان ''ئایفۆن 8'' ی چاوه‌ڕوانكراوه، به‌ڵام ئه‌پڵ ناوێكی تازه‌ی لێ ده‌نێت كه تا ئێسته بڵاوی نه‌كردووه‌ته‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی ئه‌پڵ، هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵیادی 10 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌پڵ، هه‌روه‌ها چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاواز و تایبه‌ت له‌م به‌رهه‌مه زیره‌كانه‌دا هه‌یه، هه‌وادارانی تووشی شۆك ده‌كات.
گوگڵیس هاته ده‌نگ و ده‌ستی كرده‌وه به كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ باشترین به‌رهه‌مه‌كاندا و له مانگی 10دا، نوێترین مۆبایلی ''پێكسڵ''ی بڵاو ده‌كاته‌وه كه زۆر جیاواز و تایبه‌تتره له‌وانه‌ی پێشتر.
بۆیه ماڵپه‌ڕی ''بزنز ئینسایده‌ر'' ئامۆژگاریمان ده‌كات، له ئێسته‌دا په‌له نه‌كه‌ین له كڕینی مۆبایلی زیره‌ك و چاوه‌ڕێی ئه‌و به‌رهه‌مه نوێ و ناوازانه بین.