ڤیدیۆ.. لە یارییەكی سەرنجڕاكێشدا رۆما بە 3 گۆڵ لە تۆتنهامی بردەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم لەچوارچێوەی یارییە هەڤاڵینییەكاندا لە پاڵەوانیەتی جامی پاڵەوانان لە وڵاتی ئەمەریكا، یانەی رۆمای ئیتاڵی سەركەوتنێكی گەورە و سەرنجڕاكێشی بەسەر یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بەدەستهێنا.
یانەی رۆما تا خولەكی 87 بە ئەنجامی 2 گۆڵ لە رێگەی یاریزانان دییگۆ بیرۆتی لە خولەكی 13 و سێنچێز ئۆندەر لە خولەكی 70 لە پێشەوە بوو، بەڵام یاریزانانی یانەی تۆتنهام لە ماوەی 4 خولەكدا توانیان دوو گۆڵ تۆمار بكەن و ئەنجامی یارییەكە یەكسان بكەنەوە، گۆڵەكانیش لەلایەن هاری وینكس لە خولەكی 87 و ڤینسینت یانیس لە خولەكی 91 هاتنە تۆماركردن.
بەر لەوەی ناوبژیوان فیكەی كۆتایی یارییەكە لێبدات، یانەی رۆما گۆڵی سێیەمی خۆی و سەركەوتنی لە رێگەی یاریزان ماركۆ تۆمینیلۆ تۆمار كرد و بەمەش بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ ئەنجامی یارییەكەی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكۆتا هێنا.
بەم سەركەوتنە یانەی رۆما خاڵەكانی لە جامی پاڵەوانان لە كۆمەڵەی ئەمەریكای باكور كردە 4 خاڵ و هاتە ریزبەندی دووەم، یانەی تۆتنهامیش خاڵەكانی لە 3 راوەستان و هاتنە ریزبەندی سێیەم، یانەی مانچستەر یوناتدی ئینگلیزیش بە دوو سەركەوتن لە ریزی یەكەم مایەوە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم