چاڵی ڕوومه‌ت سیمایه‌كی جوان و سه‌رنجڕاكێش به ڕووخسار ده‌به‌خشێت، زۆربه‌ی خه‌ڵك حه‌ز ده‌كه‌ن به هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت به‌ده‌ستی بهێنن و ببنه خاوه‌نی پێكه‌نینێكی جوان.
به به‌راورد به‌و ڕێژه كه‌مه‌ی كه‌سانی ڕوومه‌ت چاڵ هه‌یه، خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌ن ئاره‌زووی لێ ده‌كه‌ن و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش جوانییه‌كی بۆماوه‌یییه له مرۆڤدا كه به‌ده‌ستهێنانی ئه‌سته‌مه.
هه‌واڵه خۆشه‌كه ئه‌وه‌یه، له ئێسته‌دا ده‌توانی به نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ببیته خاوه‌نی چاڵی ڕوومه‌ت و به جوانترین شێوه و به سروشتی ده‌ربكه‌وێت، زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ند و ناودارانیش تاقییان كردووه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتوو بوون.
زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان به چاڵی ڕوومه‌تیان ناسراون و جوانییه‌كی تایبه‌تی پێ به‌خشیون وه‌ك: هاری ستایلز و میراندا كیر و ئه‌ریانا گراندی.
پزیشكانی ده‌روونی ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سانه‌ی چاڵی ڕوومه‌تیان هه‌یه، زوو ده‌چنه دڵی خه‌ڵك و خۆشه‌ویست و هێمن ده‌رده‌كه‌ون.
''دارین سمیپ'' پزیشكی شاره‌زای بواری نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری گوتی: ''ده‌ركه‌وتنی چاڵی ڕوومه‌ت، به هۆی ئه‌و نێوه‌نده ته‌سكه‌ی نێوان پێستی ڕومه‌ت و ماسولكه‌كانییه‌وه‌یه‌تی''
زیاتر گوتی: ''ئیتر تۆش ده‌توانی چاڵی ڕوومه‌تت هه‌بێت، ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ته‌نیا 30 خوله‌كی پێ ده‌چێت''
خانمان گرنگییه‌كی زۆر زیاتر به‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ده‌ده‌ن، ڕوومه‌تیان دابه‌ش ده‌كرێت بۆ چاند به‌شێك و ئه‌و شوێنه دیاری ده‌كرێت كه ده‌یانه‌وێ چاڵه‌كه‌ی لێ دروست بكه‌ن، سه‌ركه‌وتنی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌ش په‌یوه‌سته به توندبوونه‌وه‌ی پێست و ئه‌و گۆشته‌ی ژێر ڕوومه‌ت.