ئەمڕۆ هەردوو حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و
حزبی شیوعی کوردستان کۆبوونەوە و لەدوای کۆبوونەوەکە سکرتێری هەردوو لایەن لە
کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمیان بە کەمتەرخەم وەسف کرد و
داوایان کرد ریفراندۆم لە 25ی سێپتەمبەر واتا لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە بچێت.
ئەمڕۆ چوارسەم 26ی تەمووز، هەردوو مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی
و زەحمەتکێشانی کوردستان لەبارەی پرسی ریفراندۆم و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان و
کاراکردنەوەی پەرلەمان کۆ بوونەوە و لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا سکرتێری هەردوو لایەن
کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ساز کرد.
لەو کۆنفرانسەدا کاوە مەحمود، سکرتێری حزبی
شیوعی رای گەیاند، لەو کۆبوونەوەیەدا باس لەوە کرا کاراکردنەوەی پەرلەمان و
چارەسەری کێشەکان بە خاوی بەڕێ دەچن و جەخت کراوە لەوەی بژێوی خەڵک باش بکرێت و
پێداچوونەوە بە سیستەمی مووچەی فەرمانبەران بکرێت.
لەبارەی ریفراندۆمەوە دووپاتی دەکاتەوە،
بەڵێنمان داوە بانگەشەی "بەڵێ بۆ ریفراندۆم" بکەین و هاوکات داواکارین
ریفراندۆم و هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت، لەبەر ئەوەی دەنگۆی دواخستنی
ریفراندۆم هەیە.
سکرتێری حزبی شیوعی رەخنەی لە ئەنجوومەنی
باڵای ریفراندۆم گرت و ئاماژەی دا، تێبینی و ڕهخنهمان له كاری ئهنجوومهنی
باڵای ڕیفراندۆم ههیه و پێمانوایه به گوێرهی پێویست نیین، لەبەر ئەوەی
پێویسته ژوری عهمهلیات پێك بهێندرێت و پهلهش بكرێت له پێكهێنانی لیژنه لاوەکییەکان
و ههمولایهن تیایدا بهشداربن.